چنار سه‌عد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ڕۆڵی خانمان له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وتی" هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن یاخود دواكه‌وتوون به‌بێ جیاوازی كاتێك كه‌دێته سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان دوا شت كه‌بیرییان ده‌كه‌وێته‌وه ئافره‌تانن،وتیشی"تائێستاش كه جه‌نابی كاك مه‌سعود له‌و پۆسته‌دا بووه من پێم وانه‌بووه نه پیاوێك وه نه‌ئافره‌تێك هه‌بوبێت له‌ناو پارتی به‌و شێوازه پێگه‌ی به‌هێز و به‌توانای هه‌بێت كه‌بتوانێت له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم رۆڵ ببینێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا ئه‌م پۆسته مایه‌وه وه كه‌وته گفتوگۆ‌و ئه‌وا ئێمه وه‌ك خانمان داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خانمێك له‌و پۆسته‌دا ڕۆڵ ببینێت."
چنار سه‌عد ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" خانمان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵیان هه‌بووه هه‌م له‌خه‌باتی شاخ وه هه‌م له‌خه‌باتی شار و به‌شداریكردن له ئۆرگانه‌كاندا،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌خانمان له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا به‌شدارن به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه نیه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك خانمان چاوه‌ڕێین."
چنار سه‌عد وتیشی"به‌بۆچونی من ده‌بێت چه‌نده كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت خانمان له‌پۆسته باڵا حكومیه‌كاندا به‌شداربن ده‌بێت زیاتر كار بۆ ئه‌وه بكرێت خانمان له‌ناوه‌ند و پله باڵا حیزبیه‌كاندا به‌شداربن،چونكه سروشتی كوردستان وه‌ك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وجۆره‌یه بڕیاری گرنگ و كۆتایی دواجار لای حیزبه‌كانه."
"به‌داخه‌وه له‌كوردستان هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی مۆدێرن ده‌كه‌ن یاخود دواكه‌وتوون به‌بێ جیاوازی كار كه‌دێته سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان دوا شت بیرییان ده‌كه‌وێته‌وه ئافره‌تانن،دابه‌ش كردنی پۆست و به‌شه‌كان له‌نێوان پیاوه‌كان خۆیاندایه،ئه‌وه دیوێكێتی."چنار سه‌عد ئه‌ندامی ئه‌مجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وای وت."
هه‌روه‌ها وتیشی"دیوه‌كه‌ی تریشی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و فه‌رهه‌نگ و كلتوره باوك سالارییه‌وه كه‌تائێستاش له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه وبڕوای به‌توانا و ده‌سه‌ڵاتی ژن نیه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵگای ئێمه ڕوو له‌گۆڕانكاری و هه‌نگاونانی گه‌وره‌یه له‌و ڕوه‌وه دۆخی ژن و به‌شداریكردنی ژنان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و عیراق زۆر جیاواز و ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتره،له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا سه‌باره‌ت به جیاوازی له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تان هیچ جیاوازییه‌ك نیه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رپرس و ئه‌ندامێك پابه‌ندبن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تائێستا هیچ حزبێك خانمێكی كاندید نه‌كردووه بۆ پۆسته‌باڵاكانی حكومه‌ت؟چنار سه‌عد وتی"ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كلتوره‌وه هه‌یه خۆ زۆرجار سه‌ركرده پیاوه‌كان خۆشیان قبوڵ ناكه‌ن پیاوێكی تر سه‌ركرده‌یان بێ چ جای ئه‌وه‌ی ڕێگه بده‌ن ئافره‌تێك ببێته سه‌رۆكیان،وه هیچ كات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود سه‌رۆكی حكومه‌ت كه ئه‌م پۆستانه خانمێك یا پیاوێك بێت ،به‌ڵام هه‌موو كات گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆست و دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان كراوه،تائێستاش كه جه‌نابی كاك مه‌سعود له‌و پۆسته‌دا بووه من پێم وانه‌بووه نه پیاوێك وه نه‌ئافره‌تێك هه‌بوبێت له‌ناو پارتی به‌و شێوازه پێگه‌ی به‌هێز و به‌توانای هه‌بێت كه‌بتوانێت له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم رۆڵ ببینێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا ئه‌م پۆسته مایه‌وه وه كه‌وته گفتوگۆ‌و ئه‌وا ئێمه وه‌ك خانمان داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خانمێك له‌و پۆسته‌دا ڕۆڵ ببینێت و قابیلی گفتوگۆكردنه."
وتیشی"هه‌روه‌ك چۆن ئێستا خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه ئه‌وا ده‌بێت له ئاینده‌دا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داهاتوو ژن بێت.به‌ڵام هه‌ندێك قۆناغ هه‌یه كه‌پێویستی به‌كه‌سیێتی به‌هێزه و ناكرێت له‌ڕه‌گه‌ز كورتی بكه‌ینه‌وه،هه‌روه‌ك چۆن هه‌تا به‌ڕێز مام جه‌لال له‌ژیاندا بوو هیچ كه‌س له‌ژن و پیاوی یه‌كێتی نه‌یانده‌توانی ڕۆڵی مام جه‌لال ببینن ."