Accessibility links

مه‌سعود حه‌یده‌ر:داوای لێبوردن له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێویست نازانم،چونكه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كم كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان


مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌،فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساتی ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"به‌بڕیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یان نه‌كردووه‌،به‌ڵام مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد و ده‌ڵێت ئه‌و كۆبونه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان."

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ گفتوگۆكه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد"له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین زانیاری وردسی یاسایی خراوه‌ته‌ڕوو،هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ كراوه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی قوتی خه‌ڵك و مافی موچه‌ خۆرانی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌."

له‌سه‌ر هۆكاری به‌شداریكردنی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری بزاتنه‌وه‌ی گۆڕان،مه‌سعود حه‌یده‌ر وتی"من ئاگادار نه‌بووم هیچ هۆكارێكی گه‌یاندنم لانه‌بوو،كاتژمێر(٢)كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌واو بوو مۆبایله‌كانیان بۆ هێنام نامه‌یه‌كی له‌وجۆره‌م بینی كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌ین."

وتیشی"به‌ڵام به‌بڕوای من كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو،له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و موچه‌خۆران بوو،چه‌ندین زانیاری وردی یاسایی خرایه‌ ڕوو."

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداری كردنی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر وتی"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ دواتر،وه‌ منیش به‌پێویستی نازانم داوای لێبوردن چونكه‌ به‌شداری كوبونه‌وه‌یه‌كم كردووه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان،چۆن له‌په‌رله‌مانی عیراق شه‌ڕم له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك و قوتی خه‌ڵك كردووه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش هه‌مان كارم كردووه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:28 0:00

XS
SM
MD
LG