كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت"له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رفه‌تی جیاوازتر دراوه‌ته خانمان به‌پێدانی پۆسته باڵاكان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و به‌شداری كردنی ژنان له كایه جیاوازه‌كاندا."
كوردۆ عومه‌ر وتیشی"به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه به‌س نیه بۆ به‌شداری خانمان،پێویسته خانمان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنیان و زیادكردنی ڕێژه‌ی كۆتا،به‌شداری كردنی ژنان له پۆسته باڵاكاندا به‌زیاتر نه‌ك به‌ته‌نها به پۆستی وه‌زیرێك له‌كابینه‌ی حكومه‌تدا بڵێین ڕازین."
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی ژنان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان ڕه‌خنه‌ی له‌و ڕێكخراوانه گرت كه تا ئێستا نه‌یانتوانیووه له‌چوارچێوه حیزبییه‌كان ده‌ربچن،وتیشی"ئه‌م ڕه‌خنه‌یه بۆ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی ژنانه بێ جیاوازی كه بیری حیزبی پێش دۆسیه‌ی ژنان ده‌خه‌ن."
هه‌روه‌ها وتیشی"پێویسته خانمان چالاكیه‌كانیان له‌ناو هۆڵ و چالاكی سیمینار و ۆرك شۆپی هۆتێله‌كان بهێننه ده‌ر و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن ئه‌گه‌ر چی ژنی به‌تواناش زۆره كه‌هه‌وڵی جدییان بۆ خانمان داوه."
ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ڕۆژی جیهانی ژنان(هه‌شتی مارس)،كوردۆ عومه‌ر ئه‌و چالاكیانه به به‌سود ده‌زانێت و ده‌ڵێت"باسكردنی باشتره له‌باس نه‌كردنی هیچ نه‌بێت لانی كه‌م ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌هۆی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان وه چالاكیه‌كانی هه‌شتی مارس ئاشنان به مافه‌كانی ژنان."
كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق ،كه‌پێشتر قایمقامی قه‌زای كۆیه بووه له‌باره‌ی ئه‌زمونی خۆی ده‌ڵێت"ڕه‌نگه خانمان زۆرجار ڕه‌خنه‌م لێ‌بگرن له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه به‌ڵام به بۆچونی من ئه‌گه‌ر خانمان خۆیان بێنه مه‌یدان،وه‌ك كورد ده‌ڵێت"شێر له بێشكه بێت چ بێت یا چ نه‌بێت هه‌ر شێڕه."واته خانمان ده‌بێت به‌هه‌وڵی خۆین خۆیان بسه‌لمێنن و بێنه پێش،به‌ڕێوه‌بردنی پۆستهكانیشم له‌ڕابردوو هه‌م هاندان و پشگیری لایه‌نی حكومی هه‌بووه وه هه‌م هه‌وڵی خۆشمی تێدا هه‌بووه،واته زیاتر شته‌كان له‌سه‌ر خۆته،نه‌ك ته‌نها بۆ دیكۆر دانان له‌پۆستێك."