Accessibility links

خه‌سرۆ گۆران:پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پارتی داوای پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كات


خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان

خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت،ناوی شه‌ست هه‌زار مردوو له‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌ارانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌،وه‌ پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك پارتی دیموكراتی كوردستان داوای پاككردنه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كات له‌ ناوی مردوو،وه‌ ناوی دووباره‌ و زیاده‌."

خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌نگۆ و ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوی دووباره‌ و ناوی مردوو یاخود ناوی كوردانی وڵاتانی دراوسێی عیراق ده‌ڵێت"به‌پێی زانیارییه‌كانمان شه‌ست هه‌زار ناوی مردوو له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌یه‌،به‌ڵام ئه‌و مردووانه‌ به‌ته‌نها هی پارتی دیموكراتی كوردستان نین،له‌لایه‌نه‌كانی تریش و خه‌ڵكی بێ لایه‌نیش مردوو هه‌یه‌."

پێشتر په‌یمانگای ئه‌نیستتۆی په‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاندبوو له‌لیستی ناوی تۆماری ده‌نگده‌راندا زیاتر له‌ نۆسه‌د هه‌زار ناوی نایاسایی هه‌ن كه‌بریتن له‌ناوی(مردوو،دووباره‌،ساخته‌،كوردانی وڵاتانی دراوسێی عیراق.)."

به‌ڵام خه‌سرۆ گۆران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ڕێژه‌كه‌ به‌وجۆره‌ بێت و ده‌شڵێت،ئه‌گه‌ر كوردانی پرچه‌كانی دیكه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆك هه‌بن له‌سلێمانیش هه‌ن،به‌ڵام ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نیه‌ چونكه‌ بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌ر كه‌سێك پێویستی به‌ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و پاسپۆڕته‌،ئه‌م كاره‌ش له‌به‌غداد ده‌كرێت نه‌ك له‌كوردستان."

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"كه‌ ئه‌و ناوه‌ دوباره‌ و نایاسایی و مردووانه‌ی له‌تۆماری ده‌نگده‌اندا هه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی هیچ لایه‌نێك نابێت چونكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش بوون."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ ئه‌و ناوانه‌ی به‌وجۆره‌ له‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌راندا داناوه‌؟خه‌سرۆ گۆران وتی"له‌عیراق و كوردستاندا ئامارێكی سه‌رژمێری دانیشتوانمان نیه‌،بۆیه‌ پشت به‌ستراوه‌ به‌ كۆبونی خۆراك كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بزرگانی عیراقه‌وه‌ به‌و جۆره‌ دانراوه‌،وه‌ خه‌ڵكیش كاتێك كه‌سێكی مردووه‌ یا ڕۆیشتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌چووه‌ ناوه‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌ چونكه‌ به‌شه‌ خۆراكی كه‌م ده‌كرد."

وتیشی"هیوادارین كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كن به‌زوترین كات هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستن بده‌ن چنكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پێش هه‌موو لیه‌نه‌كان ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌یه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ بچن."

ده‌رباره‌ی پێش بینی به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی كوردسیه‌كان بۆ حیزبه‌كه‌ی و كاریگه‌ری دروست بونی حیزبه‌ نوێكان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی؟خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت"پارتی حیزبێكی ته‌واو كوردستانیه‌ له‌هه‌موو پێكهاته‌ كوردستانیه‌كان خه‌ڵكی له‌سه‌ركردایه‌تی و پله‌ جیاوازه‌كانی حیزب ده‌نگده‌ر هه‌یه‌،بۆیه‌ حیزبه‌ نوێیه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م ساڵح و شاسوارهیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی نابێت به‌ڵام كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر ده‌بێت."

هه‌روه‌ها وتیشی"ناتوانم پێش بینی ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی بكه‌م له‌ئێستاوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان."

XS
SM
MD
LG