شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی(٧٠)ی پێشمه‌رگه له‌به‌شی دووه‌م و كۆتایی گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا(هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌شی یه‌كه‌می بڵاوكرایه‌وه)،باس له پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ قه‌باره‌ی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌وه بڕوات یه‌كێتی لیست و كاندیدیشی نابێت به‌هۆی ڕێك نه‌كه‌وتنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ناو خۆیان،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" پێش ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك فول ده‌نگمان ده‌هێنا چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌پاراستنی هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌تی بردبووه لوتكه به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه به‌ڕاستی له‌دوای ئه‌وه گێچه‌كه هاتۆته خواره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و بێ متمانه‌ییه‌ی له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا دروست بووه."
وابڕیاره ڕۆژی(١٢-٥-٢٠١٨)هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام تا ئێشتا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه كه‌مانگی یازده‌ی ساڵی ڕابردوو په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ هه‌شت مانگ دواخست."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتی"ئێستاش كه‌ناوی یه‌كێتی ده‌هێنیت له‌لای جه‌ماوه‌ر قورسایی و سه‌نگی خۆی هه‌یه،ئێمه شه‌هیدێكی زۆرمان هه‌یه،ئاسایش و پۆلیسی زۆرمان هه‌یه مێژوو خه‌باتمان هه‌یه،جه‌ماوه‌ر ماندوو بووه له‌گه‌ڵمان بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك ده‌نگی لیست دروست بكه‌ین له‌و كه‌سانه‌ی كه‌خاوه‌ن سومعه و ناو و ناوبانگن ئه‌وا ده‌توانین خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین،من پێم وایه ئێمه ده‌نگی خۆمان هه‌رده‌هێنین مه‌هماكان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بڕوات به‌ڵام به‌و دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتیه‌وه تا ئێستا لیستی كاندیدانمان پێ دروست نه‌كراوه كه تا(١٠-٢)ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی عیراق ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر وابڕوات ئێمه هه‌ر نه‌توانین لیست و كاندیدیشمان هه‌بێت."
سه‌باره‌ت به پێشبینی بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و هه‌رێمدا،شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌وه‌ڵامدا به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای وت"به‌ڕاستی من نازانم چه‌ند كورسی ده‌هێنین به‌ڵام من پێم وایه پێش ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك فول ده‌نگمان ده‌هێنا چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌پاراستنی هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی بردبووه لوتكه به‌ڵام به‌ڕاستی له‌دوای ئه‌وه گێچه‌كه هاتۆته خواره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و بێ متمانه‌ییه‌ی له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا دروست بووه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جیابوونه‌وه‌ی(د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح)كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان؟شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی" بێگومان كاك به‌رهه‌م هێزی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتی ده‌بات چونكه كادیره‌كانی یه‌كێتی له‌و دۆخه‌ش زۆر ناڕازین هه‌موویان ده‌گه‌ڕێن بۆ په‌نایه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن له‌ناو ده‌ریایه‌كن ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چڵه‌پوشێكیش بێت، خه‌ڵكی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناوه‌ندێكی بڕیاری به‌هێز بێگومان خه‌ڵك ئومێدێكی به‌كاك به‌رهه‌م هه‌یه به‌ڵام ئیتر نازانین ئه‌ویش تاچه‌ندێك ده‌توانێت ئه‌و ئومێده‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت؟"
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م له‌یه‌كێتی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یه‌وه له‌پاش پێكهێنانی حیزبێكی نوێ؟شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی"وه‌ڵاهی ئێمه نه ده‌سله‌كاكێشانه‌وه‌مان بینیووه نه‌هیچ،به‌س قسه‌یه‌كه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باس ده‌كرێت ئیتر نازانم ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌گیرفانی كێدایه؟تا بڵێین به‌ڕه‌سمی په‌سه‌ندكراوه یاخود نا،وه خۆشی(د.به‌رهه‌م)تا ئێستا خۆی به‌یه‌كێتی ده‌زانێت و ده‌ستیشی له‌یه‌كێتی نه‌بڕیووه ئومێدیشی ئه‌وه‌یه جارێكی تر له‌ناو یه‌كێتیدا كۆده‌نگیه‌ك دروست ببێت پێم وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ڕێكه‌وتن بكات وه ئه‌گه‌ر به‌باشی بڕوات به‌وشێوه‌یه ناڕوات كه‌خه‌ڵك باسی ده‌كات."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی دورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی كه‌به نزیك له‌به‌رهه‌م ساڵح ناسراون له‌دوای ڕاگه‌یاندنی حیزبێكی نوێ و لیستێكی نوێ له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه؟
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی"ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی حه‌فتا هه‌رگیز جیاوازیمان نه‌كردووه بڵێین ئه‌مه سه‌ر به‌فڵانه باڵ و فڵانه كه‌سه،دوای ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری ڕۆژێكی كۆنگره‌ی پێ‌نادرێت ئیتر له‌كوێ ده‌توانێت ئێمه لاببات یا خه‌ڵكی تر لاببات؟ ئه‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه."
وتیشی" به‌رپرسیارێتی ئیشیش تاپۆ نیه له‌سه‌ر كه‌سمان ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش نه‌بوایه وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌بوایه له‌به‌ر خوێنی شه‌هیدان و هه‌ڤاڵانمان نه‌بوایه كه‌ناكرێت له‌م دۆخه‌دا به‌جێیان بهێڵین من خۆم یه‌ك ڕۆژ له‌و پۆسته‌دا نه‌ده‌مێنم وه پێویستم به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیه تا لاممبات. سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری ڕۆژێكی كۆنگره‌ی پێ‌نادرێت ئیتر له‌كوێ ده‌توانێت ئێمه لاببات یا خه‌ڵكی تر لاببات،پۆست بۆ كه‌سێك باشێ كه‌دوای هه‌ندێك شت كه‌وتبێت به‌ڵام به‌ڕاستی هیچ شتێكی وا له ئارادا نیه كه بڕیاری لادانی كه‌س هه‌بێت،هیوادارم یه‌كێتی ببێت به‌و یه‌كێتیه‌ی كه كێ خۆی به‌فیل ده‌زانێت سودی نه‌بوو بۆ میلله‌ت و حیزبه‌كه‌ی و خوێنی شه‌هیدان لایببات و یه‌كێكی تر بخاته شوێنی."
پێشتر به‌شێك له‌كادیران و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی یه‌كێتی له‌وتارێكدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك ڕێكخستنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی بێ ناوهێنانیان تۆمه‌تباركرد و ڕایگه‌یاند،ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ڕه‌خنه به‌وشێوازه له‌یه‌كێتی ده‌گرن ونه‌ته پاشكۆ و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌نكه به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده ئه‌منیه‌ی یه‌كێتی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی دۆسیه‌یان لای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه."
به‌ڵام شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌كۆتایی گفتوگۆ تایبه‌تیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه ده‌ڵێت"منیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌م بیستووه،له‌ڕاستیدا ئه‌و قسه و تۆمه‌ت و بوختانانه له‌ناو براده‌ره‌كانی ئێمه‌دا زۆر زۆرن له‌كاتێكدا كه‌قسه‌یه‌كی ڕاست ده‌كه‌ی یا ڕاستیه‌ك ده‌خه‌یته‌ڕوو بۆیه بێگومان ئه‌وانه‌ی هیچیان له‌باردا نیه یا هیچیان له‌توانادا نیه بۆ له‌كه‌داركردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ئه‌و جۆره قسه‌یه ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شی وت"هه‌موو ژیانی خۆمان و خێزانه‌كه‌مان له‌ساڵی(١٩٧٧)ه‌وه كه بومه‌ته ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی هه‌ر پێشمه‌رگه بووم،من پێم سه‌یره ئه‌گه‌ر مرۆڤ پاش سی چل ساڵ خه‌بات له‌حیزبێكدا چووه ناو حیزبێكی تر ئیتر باسی چ سه‌روه‌رییه‌كی خۆی بكات؟وه نه‌ته‌ربیه‌تی خۆم نه‌ته‌ربیه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌م وایه بێ بار و بێ هه‌ڵوێست بین،من هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانم له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌بینم جگه له‌وه كورد ده‌ڵێت،به‌رد له‌جێی خۆی سه‌نگینه،خۆ ئه‌گه‌ر براده‌رانی پارتی یا هه‌ر حیزبێك ئه‌مڕۆ ڕێز له‌من بگرێت هی ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی له‌حیزبه‌كه‌ی خۆمدام بۆیه وه‌ك خۆم له‌و قسه و قسه‌ڵۆكانه ناترسم له‌هه‌ر شوێنێكیشدا ڕاستیه‌ك بێته پێشه‌وه ئه‌وه‌ی كه بڕوام پێیه‌تی ده‌یڵێم جا كێ چی ده‌ڵێت و چی ده‌كات به‌رامبه‌رم ئه‌وه كه‌یفی خۆیه‌تی مێژوو شاهێده چ بۆ ڕابردوو چ بۆ ئێستا ،وه بۆ داهاتووش."
"به‌حه‌یاتی دۆسیه‌م نه لای ئێران هه‌یه نه لای توركیا نه‌لای هیچ حیزبێك هه‌رحزبێك دۆسیه‌ی منیان گرت پیرۆزیان بێت یاخوا ئیتر چاو به‌چاو ده‌كه‌وێت،ڕووبه‌ڕووش."شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به كه‌مێك پێكه‌نینه‌وه وای وت"