Accessibility links

سەعدی پیره‌:نه‌ لیستەكەی بەرهەم ساڵح ،نه‌ گۆڕان،نه‌ هیچ لایه‌نێك كاریگەری لەسەر دەنگەكانی یەكێتی نابێت


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت"چاوه‌ڕوانی لێدوانی فه‌رمی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانن له‌سه‌ر بایكۆتی ئه‌و حیزبه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان"،ده‌شڵێت"یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌م ده‌بێت له‌كه‌ركوك و كاك به‌رهه‌م لاپه‌ره‌یه‌كی سپی نیه‌، پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه‌ تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌بێت له‌وه‌ زیاتری پێ ناكرێت كه‌پێشتر كردویه‌تی،ئه‌و له‌ناو یه‌كێتی داوای پۆستی كرد كه‌نه‌یدرایه‌ رۆیشت حیزبی دروست كرد به‌لامانه‌وه‌ ئاساییه‌ ئێمه‌ له‌وڵاتێكی دیموكراتداین."

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌رمیان و كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوییان كرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پورله‌مانی عیراق ناكات له‌ناوچه‌ جێنكۆكه‌كان."

لای خۆیه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"یه‌كێتی چاوه‌ڕێی لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ له‌سه‌ر بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان،به‌ڵام له‌حاڵی حازردا ته‌نها ده‌توانین بڵێیین هه‌رلایه‌نه‌ و ئازاده‌ به‌ڵام تا ڕای فه‌رمی پارتیمان پێنه‌گات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێین."

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌كرد له‌ڕابردوودا به‌وپێیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه‌كه‌دا ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌بوو."

سه‌عدی پیره‌ له‌لێدوانه‌كه‌یدا وتی"ئێمه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌مان كرد كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كردییه‌كان بانگهێشت بكه‌ین تا به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین،به‌ڵام گۆڕان و كۆمه‌ڵ وه‌ڵامیان نه‌بوو دواتر هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا،وه‌ یه‌كگرتوش به‌لیستی جیا به‌شداری كرد،بۆیه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێكه‌وتنی ستراتیژییه‌وه‌ نیه‌.پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بكات یاخود نا كه‌یفی خۆیه‌تی."

پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"به‌شداری كردنی كورد به‌وشێوازه‌ كه‌ چه‌ند لیستێكی جیاوازی هه‌یه‌ زیانی زۆری بۆ كورد هه‌یه‌،چونكه‌ ڕه‌نگه‌ له‌كورسی یه‌كه‌م و دووه‌مدا كێشه‌ نه‌بێت به‌ڵام دواتر له‌مانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كان ده‌ڕوات وه‌ك ئه‌وه‌ی جاره‌كه‌ی تر به‌سه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هات كه‌ له‌ كه‌ركوكدا(٢٠)هه‌زار ده‌نگیان فه‌وتا و كورسیان نه‌هێنا،بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و داوای یه‌ك لیستی بۆ كورد بكات."

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ،وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی"ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌،وه‌ ئه‌گه‌ر لیستی جیاش هه‌بێت ئاساییه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی كوردستان لایه‌نێك ده‌نگی بفه‌وتێت بۆ لایه‌نێكی كوردی ده‌ڕوات."

سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری به‌شداری كردنی د.به‌رهه‌م ساڵح به‌لیستی جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌عدی پیره‌ وتی" یه‌كێتی له‌كه‌ركوك هه‌ر به‌یه‌كه‌می ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانمان نابێت نه‌ له‌كه‌ركوك نه‌ له‌شوێنی تر،چونكه‌ به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاریزمایه‌كی تاقی نه‌كراوه‌ نیه‌،له‌وه‌ و پێش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ زیاتری پێناكرێت كه‌پێشتر كردویه‌تی،له‌ ئه‌وروپاش وایه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و گروپه‌ پۆپۆلیسته‌ ڕاستڕه‌وانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سود له‌ بارودۆخی خراپی ئابوری و قه‌یرانه‌كان وه‌ربگرن،دكتۆر به‌رهه‌میش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سود له‌و دۆخانه‌ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ مه‌شروعه‌ و مافی خۆیه‌تی بیری وابكاته‌وه‌،بۆیه‌ ناتوانم ئێستا بڵێم كاك به‌رهه‌م ئه‌وه‌نده‌ كورسی ده‌هێنێت چونكه‌ كاك به‌رهه‌م پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌سێك نیه‌ تاقی نه‌كرابێته‌وه‌."

وتیشی"وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه‌ حیزبی پێكهێناوه‌،چونكه‌ له‌وڵاتێكی دیموكراسین و به‌پێی یاسا و له‌چوارچێوه‌ی یاسای حیزبه‌كان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌."

سه‌عدی پیره‌ له‌كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئه‌وه‌ی زیان له‌ده‌نگی یه‌كێتی ده‌دات،نه‌ گۆڕانه‌،نه‌ دكتۆر به‌رهه‌مه‌ وه‌ نه‌ شاسواره‌،به‌ڵكو ناوخۆی یه‌كێتی خۆیه‌تی كه‌پێویسته‌ ڕێكی بخه‌ینه‌وه‌،ئه‌گه‌رنا كاك به‌رهه‌م ساڵح پێشتر باڵی نه‌بووه‌ له‌ناو یه‌كێتی به‌ڵكو پێشتر چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆست كه‌ پۆسته‌كانی وه‌رنه‌گرت ڕۆیشت و حیزبی دروست كرد ئه‌گه‌رنا به‌رهه‌م باڵی یه‌كێتی نه‌بوو ئه‌و داوای پۆستی ده‌كرد به‌ته‌نها."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:28 0:00

XS
SM
MD
LG