ئیبراهیم عه‌باس خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرپرسی رێکخستنەکانی هەولێر، هه‌روه‌ها بەرپرسی هەولێری نەوەی نوێ لە کۆمیسونی هەڵبژاردنەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت هۆشداریمان داوه‌ته شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر تاكڕه‌وی بڕیاردان و ده‌ستگیركردنی جێگای گومانی تا ڕونكردنهوهمان پێبدات.
دوێنێ ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ به‌یاننامه‌یه‌كی هۆشدارییان بڵاوكرده‌وه ڕایانگه‌یاند ته‌نها بیست و چوار ده‌ده‌نه سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بڕیاره تاكڕهوانهكهیدا بچێته‌وه بۆ دیاریكردنی چه‌ندین كه‌س بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌ر له‌كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان(به‌یاننامه‌كه به‌وجۆره ناوی هێنابوو).
ئه‌گه‌ر چی نه‌وه‌ی نوێ به‌وته‌ی(شێروان شێروانی)به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی بادینان له(٢٦-١٢-٢٠١٧)مۆڵه‌تی بوون به حیزبیان وه‌رگرت، به‌ڵام له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئیبراهیم عه‌باس خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرپرسی رێکخستنەکانی هەولێر هۆشداریه‌كه‌ی به هۆشداری باڵێكی سه‌ره‌كی ناو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ناوبرد و وتی"ئێمە وەکو باڵێکی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بنەمای سەرەکی هەڵوێست وەرگرتنمان بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە كه شاسوار عەبدولواحید لەو مەبدەئانە لایداوە کە وەکو بنەمای سیاسی جوڵانەوەکە لەسەری پێکهاتبووین. هه‌روه‌ها تاکڕەوانە بڕیار ئەدات و نازانین پەیوەندییەکانی لەسەر چ بنەمایەک دائەرێژێت و چ هۆکارێک بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکانی هەیە."
به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ گومانی له‌ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌یه،وتی"دوای ئازادکردنی چەندان زانیاری لەسەر دەستگیرکردنە گومانویەکەی و ئازادکردنی هەیەو لە زیدنانیش نەبووە میوان بووە، بەچاوی بزنس سەیری سیاسەت و جوڵانەوەکە ئەکات."
ئیبراهیم عه‌باس باسی له‌هۆكاری دیكه‌ی ئه‌و هۆشداریه دا و وتی"شاسوار عه‌بدولواحید پێش کۆنگرە ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی بە لیستیكی ١٥ کەسی یەکلا کردۆتەوەو ئەیەوێت ئەم لیستە دەربچوێنێت، چونکە کۆنگرەکە ناچارییەو بەشێکە لە مەرجەکانی حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی مۆڵەت،هه‌روه‌ها لە کەسانی بەتوانا ئەترسێت و تەنها بایەخ بەو کەسانە ئەدات کە لاوازن بەرامبەری."
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌خۆیان به باڵی سه‌ره‌كی نه‌وه‌ی نوێ ناوده‌به‌ن هاتبوو "ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه له پارێزگای هه‌ولێر و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و به‌شی رێكخستنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌شی میدیایی نه‌وه‌ی نوێ بڕیاڕی بایكۆتی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ین وئه‌ندامێتی خۆمان بۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی له عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرین، و پێمان وایه كۆنگره‌كه به‌بێ ئێمه ناشه‌رعی یه‌و ودووره له بنه‌ماكانی دیموكراسی . "
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له‌هه‌ولێر،ئیبراهیم عه‌باس وتی "کاریگەریەکەی بەجۆرێک ئەبێت کە ئەتوانم پێت بڵێم لە هەموو رێکخستنی هەولێر لە حاجی ئۆمه‌ران تا خەبات و مەخمور کەسێک وەلائی بۆ جوڵانەوەکە نامێنێت و کۆتایی بەم جوڵانەوە دێت."
وتیشی"له‌دوای به‌یاننامه هۆشدارییهكهمان شاسوار عه‌بدولواحید لەچەندان کەسی نزیکی خۆیەوە هەموو هەولێکی دا کە بە پۆست و بەرپرسیارەتی هەڵوێستمان بكڕێت، بەڵام نەیتوانی چونكه ئێمه ڕه‌تمانكرده‌وه."
ئیبراهیم عه‌باس به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ڕێكخستنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی وت " خۆی(شاسوار عه‌بدولواحید) ده‌ڵێت سێ كه‌سمان له‌سه‌ر جاسوس بون ده‌ركردووه,ئەمه رێک سێ کاتژمێر دوای پۆستەکەی منە لە فەیسبووک و دوای دەیان هەوڵێ شاسوارە بۆ پەشیمان بوونەوە لەو هەڵوێستەی وەرمان گرتووە لەسەر تاکڕەوی شاسوارو ناراستگۆیی لە کاری سیاسی‌دا،ئه‌گه‌رنا هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه،ئه‌گه‌ر ئێمه جاسوس بوین ئه‌ی بۆ تا پێش پۆسته‌كه‌ی فه‌یس بوكی من و به‌یاننامه‌كه‌مان دهرینهكردین؟!"
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌پاش پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم هات ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌پێشوتردا ئه‌و كه‌سانه‌ی جوڵانه‌وه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند،كه‌مپینی نه‌خێریان ڕاگه‌یاندبوو بۆ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی(٢٥)ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان.له(٢٦-١٢-٢٠١٧)مۆڵه‌تی حیزبی(مه‌رجدار)ییان وه‌رگرت."
ده‌نگی ئه‌مریكا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی كرد به هه‌ریه‌ك له‌شاسوار عه‌بدولواحید و ڕابوون مه‌عروف به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بون و وه‌رنه‌گیران.