به‌هۆی ماوه‌به‌سه‌رچوون و خراپبونهوه له‌ماوه‌ی چوارساڵدا(١٣٤٨)ته‌ن خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو،دوو ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی له‌سنوری سلێمانی له‌ناوبراوه
ھاوژین سالار بەڕێوەبەری لەکارلابراوی پۆلیسی گومرگی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوساندا له‌شاری سلێمانی بڕیاری لادانی له‌پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه قبوڵ كرد و ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌پۆستێكی هه‌ستیاردا بووه به‌ڵام به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و پۆلیسی گومرگدا توانیویانه چالاكانه ئه‌ركه‌كانیان ڕابپه‌ڕێنن."
به‌ڕێوه‌به‌ری له‌كار لابراوی گومرگی سلێمانی به‌ژماره ئاماژه‌ی به‌و كارانه‌دا كه‌له‌ماوه‌ی چوارساڵی به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كه‌یدا ئه‌نجامیان داوه له‌گومرگی سلێمانی و وتی"له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا توانیومانه بڕی(١٣٤٨)ته‌ن خوارده‌مه‌نی ماوه به‌سه‌رچوو،دوو ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار ته‌ن لیتر سوته‌مه‌نی خراپ،نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ته‌ن ده‌رمانی مێر و كشتوكاڵی،هه‌روه‌ها (١٢٧)ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین و(٢٧٠)ته‌ن ده‌رمانی جوانكاری،له‌ناو ببه‌ن یخود بیگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتووه."
هاوژین سالار وتیشی"به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك توانیومانه ئه‌و ئه‌ركه به‌وشێوازه ڕابپه‌ڕێنین."
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لادانی سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سلێمانی درا،له‌نێویاندا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی سلێمانی.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر لادانی پۆسته‌كه‌ی،هاوژین سالار وتی"وه‌ك كورد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌میشه لهپۆستێكدا بماینایه‌ته‌وه كه‌واته پۆست به‌ر كه‌سی تر نه‌ده‌كه‌وت،وتیشی"ئاماده‌یه بۆ ههربهرپرسیارێتیهك كه له‌داهاتوودا پێی بسپێردرێت."
هه‌روه‌ها ڕه‌تیشیكرده‌وه كه‌له‌سه‌ر هیچ دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی لابرابێت و وتی"له‌به‌رده‌م هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌ستۆ پاكی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم و هیچ دۆسیهیهكم له‌سه‌ر نیه."