به‌یان عه‌بدوڵا هاوسه‌ری مولازم فه‌رامۆش نه‌جم به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"پاش ته‌واوكردنی شه‌ش مانگ له‌حوكمی زیندانی كردنی هاوسه‌ره‌كه‌م مولازم فه‌رامۆش كه‌پێشتر به‌نایاسایی حوكم درابوو بڕیار وایه سبه‌ی شه‌ممه ٣٠-١٢-٢٠١٧ ئازادبكرێت."
مولازم فه‌رامۆش نه‌جم ساڵی ڕابردوو له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندان و مانگرتنی پۆلیسی هاتوچۆی ڕانیه به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌وه،داوای ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی دژی حكومه‌تی هه‌رێم كرد،وته‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هاتوچۆ هه‌رزوو به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه كوردییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داكاری گشتی هه‌رێم سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركرد."
هاوسه‌ری مولازم فه‌رامۆش وتیشی"هاوسه‌ره‌كه‌م به‌نایاسایی حوكم درا،به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی و له‌به‌ر خه‌می بۆ خه‌ڵ و نرخاندن و پشتگیری كردنی خه‌ڵك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌ستم به ئاسوده‌یی كردووه و فه‌راغی بێ فه‌رامۆشیان بۆ پڕكردومهتهوه."
به‌یان عه‌بدوڵا،سوپاسی هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و به‌رپرسان و پاسه‌وانانی زیندانی كرد كه به‌باشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مولازم فه‌رامۆش كردووه و وتیشی"هه‌روه‌ك پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ."