Accessibility links

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا:له‌ماوه‌ی سێ مانگدا سێ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار زیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه‌وتووه‌


ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی-فۆتۆ\ژیار محه‌مه‌د

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت"داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاكێجه‌ سزایه‌ بووه‌ كه‌حكومه‌تی عیراقی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاندی،له‌وكاته‌شه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڵام به‌ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌ به‌داخه‌وه‌ هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نیه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ ئێستادا."

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌ش كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی "به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌موو په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌ كورده‌كان هه‌وڵی جدی خۆیان داوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سودییان نه‌بووه‌."

سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی عیراقی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌ شارستانیه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی"كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ تا ئێستا حكومه‌تی عیراقی مه‌رجه‌كانی خۆی به‌ڕوونی پێ نه‌وتوین،ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی باسی هێنانی فه‌رمانبه‌ری فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ چاودێری له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئێمه‌ لاریمان له‌وه‌ش نه‌بووه‌ لاریمان له‌یاسای فڕۆكه‌وانی عیراقیش نیه‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ش كه‌باسیان كرد حكومه‌تی عیراقی به‌ڕونی میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی پێ نه‌وتین"

وتیشی"ڕاگرتنی فڕۆكه‌خانه‌كان دروستكردنی گیروگرفته‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌شێكن له‌عیراق."

ڕه‌تیشیكرده‌وه‌،هیچ وه‌فدێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی له‌ هه‌ولێر بێت به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم."

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماه‌ی به‌و زیانانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتوه‌ وتی"زیانێكی گه‌وره‌ به‌رفڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ كه‌وتووه‌ كه‌كار له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌كه‌ن،من به‌س باسی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ بكه‌م ڕۆژانه‌(٤٠هه‌زار بۆ ٥٠ هه‌زار)دۆلار بووه‌.به‌ كۆی ئه‌و سێ مانگه‌ش نزیكه‌ی سێ ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار زیان به‌رئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتووه‌."

له‌دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ٢٥ی ئه‌یلولی ڕابردووتر له‌هه‌رێمی كوردستان،حكومه‌تی عیراق چه‌ندین سزای سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا،یه‌كێك له‌سزاكانیش بریتی بوو له‌داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی هاتوو و چونی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ شارستانیه‌كاندا.ئه‌م بڕیاره‌ش له‌به‌رواوری ٢٩ی ئه‌یلوله‌وه‌ خرایه‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌،تا ئێستاش كردنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:54 0:00

XS
SM
MD
LG