شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند،خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه وه‌ڵامێكی باش بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێیان وابوو سلێمانی سویسرایه و ئاو و كاره‌با و موچه و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ته‌واو له‌م شاره‌دا یه‌كێتی دابینی كردووه،هاوڵاتی ئه‌م شاره هه‌مووی ملیۆنه‌رن.
ڕۆژی(١٩)ی ئه‌م مانگه شاسوار عه‌بدولواحید له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌له‌نده‌نه‌وه بۆ سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركرا،ده‌ستگیركردنی ناوبراو پاش سكاڵایه‌كی داواكاری گشتی هه‌رێم بوو له‌سه‌ری كه ڕۆژێك پێشتر له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی سنوری پارێزگاری سلێمانی پشگیری خۆی ڕاگه‌یاندبوو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتبوو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری سلێمانی."
پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید به بڕیاری دادوه‌ر ئازادكرا،چه‌ند كاتژمێرێكیش له پاش ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ره‌تادا به‌پێی یاسای(١١١)ی سه‌رده‌می حیزبی به‌عس ده‌ستگیركرام به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵم دادوه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت ئێمه جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نین و چه‌كمان نیه ماده‌كه‌ی بۆ گۆڕیم به مادده‌یه‌ك له‌یاسای خۆپیشاندانه‌كان."
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێت كه بۆچی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ته‌نها له‌سلێمانی خۆپیشاندان و چالاكی ئه‌نجام ده‌دات و ناچنه شاری هه‌ولێر؟شاسوار عه‌بدولواحید وتی"ئه‌مه قسه‌یه‌كی بێ مانایه لێره‌وه ئێمه به ئۆتۆمبێل و پاس بگرین بچین له‌شارێكی تر خۆپیشاندان بكه‌ین،له‌كاتێكدا خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆمان بێ موچه و بێ ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارین،ئه‌گه‌ر به‌و قسه‌یه بوایه ده‌بوو كاتی خۆی به‌ره‌ی كوردستانیش له‌ڕانیه هیچ چالاكی و ڕاپه‌ڕینێكیان نه‌كردایه و بیانوتایه ده‌چینه هه‌ولێر داموده‌زگاكانی حیزبی به‌عس له‌وێن."
شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی بۆ مێزه‌كه‌ی به‌رده‌ستی كرد و وتی"ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌و مێزه وایه دوو قاچ یا چوار قاچی هه‌یه دوو قاچی پارتیه،دوو قاچاكه‌ی تری یه‌كێتی،له‌هه‌ر كام لاوه دوو قاچه‌كه‌ی بكه‌وێت دوانه‌كه‌ی تریش ده‌كه‌وێت."
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی وت"خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه وه‌ڵامێكی باش بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێیان وابوو سلێمانی سویسرایه و ئاو و كاره‌با و موچه و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ته‌واو له‌م شاره‌دا هه‌یه،له‌كاتێكدا به‌س جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئه‌م ساته(٦٥٣)ئه‌ندام و لایه‌نگر و كه‌سی خۆبه‌خشی لێ ده‌ستگیركراوه."