هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند"ئه‌مجاره پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت ئه‌و گومانه‌ی پێشوتریش نامێنێت كه‌هه‌ندێك لایه‌ن له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌یانبوو."
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوساندا ڕایگه‌یاند: "هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان نوێ كردۆته‌وه،وه ئه‌و قه‌واره و لیستانهشی مۆڵه‌تی حیزبایه‌تیان نیه كۆمسیۆن مۆڵه‌تی مه‌رجداریان پێده‌دات بۆ به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ده‌رفه‌تی دیموكراسیانه بۆ به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕه‌خسێنێت."
ئه‌و کاربه‌ده‌سته وتیشی"بۆ نه‌مانی ئه‌و ڕه‌خنه و گله‌ییانه‌ی له‌پێشوتردا له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان هه‌بوو،ئه‌مجاره پڕۆسه‌كه دوورده‌بێت له‌كاری مرۆڤ و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به مانگی ده‌ستكرده‌وه."
له‌باره‌ی لیستی ده‌نگده‌رانه‌وه،هاوڕێ تۆفیق وتی"لایه‌نه سیاسیه‌كان مافی خۆیانه كه گله‌ییان هه‌بێت له‌سه‌ر لیست و تۆماری ده‌نگده‌ران چونكه ماوه‌ی(٣٠)ساڵه له عیراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێری دانیشتوان نه‌كراوه،به‌ڵام ئێمه وه‌ك كۆمسیۆن خۆمان ماوه‌ی سێ ساڵه له‌پڕۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تریه‌وه هه‌وڵی وه‌رگرتنی داتایه‌كی دروستین به دانیشتوان."
ڕونیشیكرده‌وه"ئه‌م پڕۆسه‌یه بریتیه له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك خۆی ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌و ئامێڕه به‌ناو و وێنه و زانیاری خۆی داخڵ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌نجه مۆری ئه‌لیكترۆنی هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌نجه مۆره‌ی لهفڕۆكهخانهكان وه‌رده‌گیرێت."
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق"ئه‌وه‌شی وت"له‌سنوری پارێزگای سلێمانی(٥٩٨،٦٤٣)كه‌س كه‌ده‌كاته له (٤٨،٢% )دانیشتوانی پارێزگاكه خۆیان له‌تۆماری بایۆمه‌تری تۆماركردووه،ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆرباشه چونكه له‌هیچ شوێنێك هه‌موو خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات وه ئه‌وانه‌ی تۆماركراون خۆیانن به‌حه‌قیقی و ئه‌و تۆماره‌ش دوور ده‌بێت له‌ناوی دووباره و مردوو هه‌روه‌ها ناوی ساخته."