دادگای ئاسایشی سلێمانی بڕیاری دا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەتی 10ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد بکرێت.
سەرچاوەیەک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،ئهمڕۆ سێ شهممه شاسوار عەبدولواحید بەمەبستی لێکۆڵینەوە براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش لێکۆڵینەوە دادوەر بڕیاری ئازادکردنی داوە،بهكهفالهتی(١٠)ملیۆن دیناری عیراقی.
وتیشی"ئەو مادەیەی شاسوار عەبدولواحیدی پێ دەستگیرکراوە لە یاسای خۆپیشاندانە، بەڵام ئاسایش و دادگای ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات بەو پێیەی دەڵێن هەوڵی داوە بۆ خۆپیشاندانی سیاسی."
هەفتەی ڕابردوو شاسوار عەبدولواحید لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە دەستگیرکرا، ناوبراو ڕۆژی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لەشاری لەندەنە بەڵام بە مەبەستی ئەنجامدان و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی.