سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو مانگ پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێم دابوو،ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كانی محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان."
محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌بڕیاری هاوبه‌شی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌هاتبووه ئاراوه،ئه‌و جۆره پشگیرییهی كه هه‌بوو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی،وه پێشتر هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بوو بۆ چه‌ندین پرس،كاتێك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوینه‌وه پێمان وتن ده‌مانه‌وێت بۆ چونی ئێوه بزانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كشێنه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێم یا ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه ڕابگه‌یه‌نین،گۆڕانیش پێی وتین پێمان باشه چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئێمه به‌یانی و دووبه‌یانی كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه كشانه‌وه له‌حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین."
وتیشی"ئه‌گه‌رنا وه‌كو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو مانگ پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌حكومه‌تی هه‌رێم دابوو،جێ به‌جێ كردنیشی درابووه ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی."
محه‌مه‌د حه‌كیم سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ڕانهگهیاندندنی كشانه‌وه‌یان له‌حكومه‌ت له‌پێش درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت وتی"ئێمه چاوه‌ڕێ بوین،ده‌رفه‌تێكمان دایه حكومه‌ت بێت به‌ده‌م داواكاری ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح ه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی،به‌ڵام دیاره ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه‌یان پێ ڕه‌فز بوو."
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌یان له‌حكومه‌ته محه‌لیه‌كان،كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی"ئێمه له‌حكومه‌تی محه‌لی ناكشێینه‌وه،چونكه ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر جیایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی بووه،به‌ڵام ئێمه له‌سلێمانی یه‌كێتی و گۆڕان به‌رامبه‌رمان بوون ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون و ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته محه‌لیه له گۆڕانه."
له‌باره‌ی پرس كردن به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌پێشتر وه‌ك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوو،محه‌مه‌د حه‌كیم وتی"وه‌ك ده‌زانرێت ئێمه و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ چونی جیاوازمان هه‌بوو،ڕێزمان له بۆچونی یه‌كتریش گرتووه،به‌ڵام ته‌نها ئاگادارمان كردن."
سه‌باره‌ت به‌داواكاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن،محه‌مه‌د حه‌كیم وتی"له‌نامه‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی دا بۆ كۆمسیۆن دیاره كه گه‌یشتۆته بێ ئومێدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت،ئه‌گه‌رنا خۆشیان ده‌زانن هه‌ڵبژاردن بێ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ناكرێت كه‌چه‌ندین سه‌د هه‌زار ده‌نگی ساخته‌ی تێدایه و له‌ڕێوه(٢٠)كورسی مسۆگه‌ره بۆ ده‌سه‌ڵات."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پشگیری كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌خۆپیشاندانه‌كان،محه‌مه‌د حه‌كیم وتی"ئێمه له‌گه‌ڵ توند و تیژی نین چ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌وه چ له‌لایه‌ن هێزهچهكدارهكانهوه،ئێمه پشتگیری داوای خه‌ڵك و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ین،له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه و مانگرتنی مهدهنیانهین."
وتیشی"ئێمه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه‌لیستی ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌گه‌ر بشكرێت ڕێكخراو و لایه‌نی ده‌ره‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن."
سوتاندنی باره‌گاكانی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌مجاره چی ده‌گه‌یه‌نێت لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی؟محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌م جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی"بۆ زانیاری ئێمه كه‌مترین باره‌گامان سوتێنراوه،به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هه‌م ده‌سه‌ڵات حیزبه‌كانی تر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خوێنێته‌وه به پلان،وه هه‌م هه‌ندێك له‌قه‌واره نوێكان هێرشی ڕاگه‌یاندن و قسه‌یان له‌سه‌ر ئێمه بوو،وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵكیش له ئێمه توڕه بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌مان له‌حكومه‌ت،به‌ڵام دواجار ئه‌وه گه‌نج و خه‌ڵكی توڕه بوو باره‌گاكانیان سوتاندین،وه ئێمه له‌سه‌ر باره‌گا سوتاندن چه‌كدارمان نیه ته‌قه له‌خه‌ڵك بكه‌ین و بنكه و باره‌گا ده‌كه‌ین به‌قوربانی خوێنی گه‌نجێك."