Accessibility links

ڕوانگە: خۆپیشاندانه‌کان له هه‌رێمی کوردستان؛ پیلانی ده‌ره‌کی یان سه‌رهه‌ڵدانی هاووڵاتیانی ناڕازی؟


حکومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕیگاچاره‌ی له بەر ده‌سته یان نا؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لایه‌نی ده‌ره‌کی هانده‌ری ئه‌م خۆپیشاندانانه بووبێتن؟

لە ڕوژانی ڕابردوو زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی گرتەوە بەهۆی کەڵەکەبوونی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان کە دیارترنیان قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەیە. له ده‌ره‌نجامی ئه‌م خوپیشاندانانه، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند نزیکەی 400 کەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرابوون، بەڵام زۆرینەیان ئازادکران و ئێستا ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە.

د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "دوو حاڵەتی گیان لە دەستدانی خۆپیشانده‌ران لە ڕانیە لە پەیمانگای پزیشکی داد تۆمار کراوه‌، لەشوێنەکانی تر حالەتی گیان لە دەست دان نەبووە تەنها بریندار هه‌بووه و نزیکەی ۳۰۰ بریندار هه‌بووه‌ كه‌ زۆربەیان برینداری سووک بوون و برینداره‌كان لە خۆپیشاندەر و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشن و چەندحاڵەتێکیش هه‌یه‌ برینەکانیان قورسن و لەژێر چاودێری دان"

ئەگەرچی داواکان زۆرن بۆ ڕێگەگرتن لە هەر جۆرێکی توندوتیژی بەڵام وەک دەگوترێت ئەوەی ڕوودەدات لە ئێستادا بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئاستی توڕەیی و ناڕەزایی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر زیاتر لە 25 ساڵی فەرمانڕەوایەتی کورد لە هەرێمدا. لە به‌رانبه‌ردا له ڕاگەیاندنێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد ڕێگە نەدرێت خۆپیشاندانەکان و گردبوونەوەکان بۆ هیچ مەرامێک و لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بقۆزرێتەوه.

ئه‌مه له کاتێکدا سەرۆکایه‌تی حکومه‌تی هەرێم و پارلەمانی کوردستان له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاری خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕیوە و داواشیان له خۆپییشانده‌ران کردوە خۆیان له تۆندوتیژی و سووتاندنی باره‌گا و دامه‌زراوە فەرمیەکان و خزمه‌تگۆزاریەکان به دور بگرن.

حکومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕیگاچاره‌ی له بەر ده‌سته یان نا؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لایه‌نی ده‌ره‌کی هانده‌ری ئه‌م خۆپیشاندانانه بووبێتن؟

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئه‌م حەوته‌دا، ئەم باسە لەگەڵ بەڕێزان عارف قۆربانی، لێکوڵەری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و ئاگری ئێسماعیل‌نژاد ڕۆژنامه‌وان له ئاستوریا ده‌که‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:23 0:00

XS
SM
MD
LG