سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود- به‌ڕێوه‌به‌ری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ده‌ڵێت،شەوی رابردوو کاتژمێر(7;30) خوله‌ک بەمەبەستی گەشتێک بۆشاری بەغداد چومه فرۆکەخانەی سلێمانی و دوای بڕینی ھەموو رێکارەکان لەساتی چونە ناو فرۆکە راگیرام و ده‌ستگیر کرام و به‌که‌له‌پچه کراوی زیندانی کراین و لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کرا."
پێشتر شێروان ئه‌مین شێروانی له بۆردی كاتی ئه‌نجومه‌نی بریاردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"ئه‌مشه‌و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دوو ڕۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی NRT ده‌ستگیركران."
سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دیجیتاڵ میدیایNRT له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"شەوی رابردوو کاتژمێر(7;30) خوله‌ک بەمەبەستی گەشتێک بۆشاری بەغداد چومه فرۆکەخانەی سلێمانی و دوای بڕینی ھەموو رێکارەکان لەساتی چونە ناو فرۆکە راگیرام و ده‌ستگیر کرام و به‌که‌له‌پچه کراوی زیندانی کراین و لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کرا."
هه‌روه‌ها وتی"دوای پڕ کردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ک که مه‌به‌ستی گه‌شته‌که‌م بۆ هیچ کارێکی راگه‌یاندن نه‌بووه به هه‌وڵی ئازادیخوازان و خزمان دره‌نگانێکی شه‌و ئازاد کراین."
به‌ڕێوه‌به‌ری دیجیتاڵ میدیایNRT باسی له‌وه‌كرد كه ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وه ته‌سكبونه‌وه ده‌چێت،وتی"به ڕاستی نابێت به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس بکرێت و به‌بێ هیچ هۆکارێک به‌که‌له‌پچه‌کراوی بخرێته زیندانه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه دۆخی ئازادی له هه‌رێم به‌ره‌و ته‌سکبونه‌وه‌و ده‌ڕوات مه‌ترسییه‌کی خراپی له‌سه‌ره و نابێت ڕێگا به‌وه بدرێت."
سه‌باره‌ت به‌و هێزه‌ی ده‌ستگیری كردوون سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دیجیتاڵ میدیایNRT ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌ستگیركراون و دواتر له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه ڕئده‌ستی هێزێكی دیكه كراون."
لای خۆیه‌وه دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕه‌تیكردوه،كه ئه‌وان هێزی تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌یان هه‌بێت و خه‌ڵك ده‌ستگیربكه‌ن وتی"فڕۆكه‌خانه شوێنێكی مه‌ده‌نیه،ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا،ئاسایشه،پۆلیسه،نشینگه‌یه،وه ئه‌وانیش لایه‌نی جێ به‌جێ كارن ئه‌گه‌ر فرمنی دادگا هه‌بێت جێ به‌جێ ده‌كرێت."