ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت"ئێستا به‌فیعلی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیه،به‌پێی یاسا پارێزگار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیه، له‌هه‌رشوێنێكی سنوری پارێزگای سلێمنیدا به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش پێویستی به‌جوڵاندنی هێز كرد، پارێزگار ده‌توانێت هێز بجوڵێنێت،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"تا ئێستاش هه‌ریه‌كه له دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون و عه‌بدوڵا نه‌ورڵی سیفه‌تی پارێزگرییان ماوه."
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"ئێستا به‌فه‌رمی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیه،پارێزگاری سلێمانی به‌رپرسه له‌هه‌ر ڕووداوێك ڕوبدات له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"ئێستا به‌فیعلی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیه،پارێزگار ده‌توانێت هێز بجوڵێنێت چونكه به‌پێی یاسا پارێزگار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیه"وتیشی "هه‌ر به‌پێی یاسا له‌هه‌رشوێنێكی سنوری پارێزگای سلێمانیدا به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش پێویستی به‌جوڵاندنی هێز كرد پارێزگار ده‌توانێت هێز بجوڵێنێت."
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌ریه‌كه له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پارێزگاره‌كانی پێشوویان به‌سیفه‌ت ماوه تا ئێستا وتیشی"چۆن له‌پێشوتردا قایمامقام و به‌ڕێوه‌به‌رمان هه‌یه پێیان ده‌وترێت(معه‌ون)ڕه‌نگه دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدونیش به‌سیفه‌تی پارێزگار بچێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته به‌سیفه‌تی پارێزگار ده‌توانێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بمێنێته‌وه،هه‌ر دكتۆر ئاسۆ نیه كاك عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵیش كه له‌سه‌ر فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌پێشتردا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بوو هه‌مان شته ئێستا(پارێزگاره به‌سیفه‌ت)"
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ی نه‌شاره‌دوه كه له‌هیچ شوێنێكی یاسادا به‌وجۆره نه‌هاتووه كه پارێزگارێ به فیعلی هه‌بێت و پارێزگارێكیش به‌سیفه‌ت"وتی"ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئێمه یاسای ژماره سێ وه‌هه‌روه‌ها په‌ڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان هه‌یه له‌هیچ كام له‌م یاسایانه جێگه‌ی نابێته‌وه، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه،وه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌ڕێز دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌سنوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نیه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه له‌م كاته‌دا ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان بێته جواب له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌م ئه‌وه و هه‌م ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌ك شته
ئاسۆ فه‌ره‌یدون له‌ڕۆژی ٢٥-٨-٢٠١٦ داوای به‌خشینی له پۆسته‌كه‌ی كرد بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ،ئه‌وكات كه مشتومڕی توند له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌بوو له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار،یه‌كێتی و گۆڕان گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و پۆستی پارێزگاریش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌جێهێڵرا له‌لایه‌ن دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانیه‌وه."
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین وتی"ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای به‌خشینه‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدونی قبوڵكرد،دواتریش ئیجرائاتی مۆڵه‌ت و ئه‌وانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاری له‌سه‌ركردووه و په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه نیه،ئه‌و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا مۆڵه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بوو به‌ڵام نازانم چی لێ به‌سه‌رهاتووه؟"
به‌ڵام دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیه به‌فیعلی و هه‌ریه‌كه له كاك عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵی و ڕه‌نگه دكتۆر ئاسۆش له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌وام ده‌كه‌ن به‌سیفه‌تی پارێزگار."ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وای وت."
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر ئاسۆ بۆ پۆسته‌كه‌ی،ئازاد حه‌مه ئه‌مین وتی"ده‌بێت دوباره داوا بكاته‌وه و بێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی دا به‌ڵێ زۆر ئاساییه ببێته‌وه به پارێزگار و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی ئه‌وه یاسا دیاریكردووه و ڕێگه‌ی پێداوه."
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بێ هیوای خۆی خسته‌ڕوو بوه‌ی گۆڕانكاری له پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا ببێته هۆی خزمه‌تكردنی شئری سلێمانی و وتی"به‌م دۆخه داراییه‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیایی هه‌ركه‌سێك پارێزگاری سلێمانی بێت،ناتوانێت هیچ خزمه‌تێك به پارێزگای سلێمانی بكات,چونكه خزمه‌ت به پاره و بودجه ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش نه‌بێت خزمه‌ت ناكرێت."