Accessibility links

عەدنانی حەمەی مینا هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپـیشاندانەکان ئاشکرادەکات


عه‌دانانی حه‌مه‌ی مینا\
عه‌دانانی حه‌مه‌ی مینا\

عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی نشتمانی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی ئەو حیزبە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەتی دەکاتەوە توندوتیژی ناوچەکانی ڕاپەڕین پەیوەندی بەوەوە هەبێت و دەشڵێت ئەوانەی تەقەیان کردووە بە شەخسی کردویانە و گروپێکن بۆ ئەوە وادەکەن کە موچە و قوتی خەڵک نەدەن و داواکاری خەڵک جێ بەجێ نەکەن.

عەدنان حەمەی مینا لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند"من بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی ڕاپەڕینم بە هیچ جۆرێک لە بەردەم مەڵبەندی من و مەڵبەندی یەکێتیش لە ڕاپەڕین تەقە لە خۆپیشاندەر نەکراوە، ئەو تەقانەی کراون لە شوێنی ترەوه بوو کە خۆپیشاندەرییان شەهیدکرد و بریندارکرد، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە یەکێتی حاکمە لەو ناوچەیە."

عەدنانی حەمەی مینا ڕەتیکردەوە کە لەسەر جێ بەجێ نەکردنی فەرمانی تەقەکردن لەپۆستە حیزبیەکەی لە یەکێتیدا دوورخرابێتەوە وتی"منیش لە خەڵک و سۆشیاڵ میدیا و وێبسایتەکان بینیومە، بەڵام هەرچۆنێک بێت هەر کەس لە ناو یەکێتیدا لە هەر ئاستێکدا بێت فەرمانی تەقەکردنم پێبکات دژ بەخەڵک جێ بەجێی ناکەم چونکە من خۆم بە پێشمەرگەی میللەت دەزانم."

هەروەها وتی"ئەوەی تەقەی لە خەڵک کردووە فەرمانی شەخسی خۆیەتی تاقم و گروپێکە ئەو کارانە دەکەن، وە ئەوەشی دەڵێت من لە پشت توندوتیژییەکانەوەم ئەوا قسەی تاقمێکە کە دەیانەوێت شەرعیەت بە مانەوەی خۆیان و ئەم دەسەڵاتە بدەن و گوێ لە داواکاری خەڵک نەگرن، چونکە ئەو خەڵکە لەبێ موچەیی و برسێتی و بێ خزمەتگوزاری وادەکەن و مافی خۆیانە،هه‌موو كات من له‌گه‌ڵ داواكاری و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌م . هەر کەس و لە هەر ئاست و پلەی یەکێتی و هەرلایەکدا بێت کە ڕووی تفەنگەکەم بکەمە میللەتەکەم هەرگیز ئەوە ناکەم و ڕووی تفەنگەکەی من هەمیشە لە سنگی دوژمنە نەک سنگی خۆپیشاندەران کە مافی خۆیانە هەرچی بکەن."

XS
SM
MD
LG