د.ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی دۆخی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌خراپ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت" ئێستا له‌سلێمانی حوكمی سه‌ربازی هه‌یه،زۆربه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئیداره له‌كارخراون و داموده‌زگای سه‌ربازی كارده‌كات،نه‌شه‌ڕ هه‌یه نه‌هیچ كه‌چی هێزێكی سه‌ربازی زۆر به‌ناو شاری سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و دۆخی ناوچه‌كان به‌تایبه‌ت ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵیش زۆر خراپه.ئه‌و هێزانه‌ی پێشتر له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان بوون ئێستا ئه‌و هێزانه كشاونه‌ته‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی"
د.ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"ئێستا له‌سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ی حوكمی سه‌ربازی حوكم ده‌كات ئه‌وه‌نده حوكمی مه‌ده‌نی نه‌ماوه"
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له‌ئێستادا له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی به‌وپێیه‌ی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان له حیزبه‌كه‌ی ئه‌وانه،د.ئاسۆ مه‌حمود باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێك له‌حوكمی مه‌ده‌نی لایه،وه‌ك ده‌زانرێت به‌درێژایی(٢٥)ساڵی حوكمڕانی ئه‌م دوو حیزبه له‌كوردستان حوكمێكی عه‌سكه‌ری وه‌ك شه‌به‌ح هه‌بووه هه‌ركات دۆخه‌كه گۆڕابێت یه‌كسه‌ر ئه‌و حوكمه عه‌سكه‌ریه هاتۆته‌پێشه‌وه."
باژێروانی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی"ئێستا له‌سلێمانی داموده‌زگای ئاسایش ڕۆڵ ده‌گێڕن،ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و داموده‌زگایه ڕۆڵ ده‌گێڕن ئه‌وه‌نده مهجاڵیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پارێزگار ڕۆڵ بگێڕێت،له‌م وڵاته‌دا نه‌ك پارێزگار ته‌نانه‌ت وه‌زیر و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایش‌دا نیه."
د.ئاسۆ مه‌حمود ئه‌وه‌شی وت"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ خزمه‌تكردن له‌و پۆستانهدایه،هه‌ركات زانی خزمه‌تی پێناكرێت وازدێنێت،به‌ڵام ناشكرێت هه‌ركات ئه‌وان فشارییان دروستكرد ئێمه بكشێینه‌وه."
باژێڕهوانی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكرد،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی به‌یه‌كێتی وتووه كه ئه‌م حكومه سه‌ربازی و ئه‌م ڕۆڵ گێڕانه‌ی ئاسایش له‌سلێمانی قبوڵ ناكه‌ین،به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامێكی بڕواپێكهریان نه‌داوینه‌ته‌وه و ده‌ڵێن شتی وانیه له‌كاتێكدا به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین."
سه‌باره‌ت به‌سوتانی مه‌كۆكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان د.ئاسۆ مه‌حمود وتی"ئێمه هیچ كات له‌سوتانی باره‌گاكانمان په‌رچه كردارمان نابێت،به‌ڵام ئه‌مه ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی كاتێك لوله‌ی چه‌ك ده‌كاته ڕووی خۆپیشانده‌ران نابێت تۆمه‌تباری بكه‌ی به‌سوتانی باره‌گاكان ئه‌وه ئاگری چه‌كه‌كانی خۆیانه،وه ئێمه ده‌شزانین به‌شێكی بۆ یهكسانكردنهوهیه چونكه باره‌گای ده‌سه‌ڵات سوتێنراوه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه یه‌كسانی بكه‌نه‌وه"
هه‌روه‌ها وتیشی"سوتانی باره‌گا بۆ ئێمه گرنگ نیه،چونكه باره‌گا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و چاك ده‌كرێته‌وه خه‌می ئێمه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه كهڕژاوه كه‌ناتوانرێت جارێكی تر ڕۆح بكرێته‌وه به‌به‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا."
د. ئاسۆ مه‌حمود هۆشداری دا و وتی"من دڵنیایان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته نه‌گۆڕێت نامێنێت،ئه‌گه‌ر ئه‌وكاتیش هاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك و حكومه‌ت بێگمان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێرێت چونكه داواكانی خه‌ڵك ڕه‌وایه."
"ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش به‌هێز و به‌زۆر خه‌ڵك بكه‌نه‌وه بهماڵهكانیاندا،به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دابین نه‌كردنی قوتی خه‌ڵك و پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته نه‌گێڕنه‌وه ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش بتوانن به‌هێز خه‌ڵك بكه‌نه‌وه بهماڵهكانیندا دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه مانگ-دوو مانگ-ساڵ هه‌ركات بێت ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه و ئه‌م نیزام و حكومه‌ته ده‌ڕوخێنن."د.ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وای وت."
د.ئاسۆ مه‌حمود وتیشی"به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه پارتی دیموكراتی كوردستانیش هێزی سه‌ربازی هێناوه‌ته سلێمانی."
سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی د.ئاسۆ مه‌حمود وتی"ئێمه بهیهكێتیمان وتووه ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین و ده‌بێت به‌زوترین كات ئه‌و هێزه بكشێننه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن بێگومان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین."