له‌سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه خۆپیشانده‌ران له‌قه‌زای پێنجوێن خاڵی سنوری (باشماخ)یان به‌ڕووی هاتن و چوونی ته‌نكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نیدا داخستوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌دان ته‌نكه‌ر سوته‌مه‌نیدا گرتووه به‌وته‌ی(هه‌رێم ئه‌رده‌ڵانی)چالاكوان و یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانی پێنجوێن.
هه‌رێم ئه‌رده‌ڵانی چالاكوان و یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانی پێنجوێن به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هاوڵاتیانی پێنجوێن ده‌ستمان كرد به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی،ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانیشمان ئه‌وه‌بوو كه‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ دابخه‌ین چونكه ڕۆژانه سه‌دان ته‌نكه‌ر نه‌وتی دزی ئه‌م وڵاته‌ی لێوه ده‌ڕواته‌ده‌ر كه ئێستا خه‌ڵكی پێنجوێن له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌هۆی بێ نه‌وتیه‌وه دارده‌بڕینه‌وه."
وتیشی:به‌درێژایی(٧كم)،واته له‌ده‌روازه‌ی پێنجوێنه‌وه تا كۆتایی خاڵی سنوری باشماغ ده‌ستمان گرتوه به‌سه‌ر نزیكه‌ی(٥٠٠)ته‌نكه‌ر سوته‌مه‌نیدا،ڕێگه ناده‌ین جگه له‌ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان هیچ ته‌نكه‌رێكی سوته‌مه‌نی بێت یا بڕوات چونكه ئه‌وانه ته‌نها بازرگانی بۆ دوو كۆمپانیای حیزبی ده‌كه‌ن و قازانجه‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی حیزب و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكرا و چه‌ند به‌رپرسێك."
ئه‌و چالاكوانه‌ی پێنجوێن وتیشی"له‌لایه‌ن خۆبه‌خش و چالاكوانانه‌وه پشكنین بۆ ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان كراوه تا بزانرێت نه‌وتی سپی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی پێنجوێندا،به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها به‌نزین و نه‌وتی ڕه‌شی تێدابوبن."
هه‌رێم ئه‌رده‌ڵانی وتیشی"تا ئه‌م ساته‌ش هاوڵاتیان ڕێگری ده‌كه‌ن له‌و سنوره،وه شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كان،ته‌نكه‌ره‌كانیان به‌جێ هێشتووه له‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بسوتێنرێن."