Accessibility links

"له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرا،كوژراو و برینداریش هه‌یه‌"


وێنه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ كۆیه‌

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مڕۆی له‌قه‌زای كۆیه‌ گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌،هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌ نافه‌رمیه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌سێك كوژراوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش له‌ خۆپیشانده‌ران برینداربوون."

ده‌ریا محه‌مه‌د یه‌كێك له‌ چالاكوانان و به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌زای كۆیه‌ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند،سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌ و پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان به‌شێك له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌قه‌زای كۆیه‌ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ كۆبونه‌وه‌،به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌ ودواتر ده‌ست گیرا به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌."

وتیشی دواتر خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و قایمقامیه‌ت و باره‌گای پارتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو ڕۆیشتوون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه‌ و سوتێنراون(جگه‌ له‌باره‌گای كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،به‌هۆی بونی قورئانه‌وه‌،ته‌نها شته‌كانیان فڕێدرایه‌ ده‌ر."

ده‌ریا محه‌مه‌د وتیشی"به‌ڵام كاتێك خۆپیشانده‌ران چونه‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی،هێزێكی زۆری ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدار له‌وێ بوون و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد،به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س به‌گوله‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌یه‌كێكیان حه‌ماڵ بوو،ئه‌وی تریان دووكانی له‌فه‌ی هه‌یه‌،هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سیش بریندار كران كه‌نازانرێت ژماره‌یان چه‌نده‌؟"

هه‌روه‌ها وتی"نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه‌ش بانگه‌وازی به‌په‌له‌ی بۆ هاوڵاتیان كردووه‌ بۆ به‌خشینی خوێن به‌برینداره‌كان"

به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ نافه‌رمیه‌ ته‌ندروستیه‌كان،خۆپیشانده‌رێك برینداره‌،چوار كه‌سی تریش بریندارن."

ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كرد به‌(ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم)به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كۆیه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخسته‌وه‌ و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG