كوردستان سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی سنوری ئه‌و پارێزگایه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ڕێگای ڕشتنی گازی فرمێسك ڕێژ و ته‌قه‌كردنه‌وه هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانیان دا.
به‌وته‌ی چه‌ند شایهتحالێێك له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانیه‌وه،له‌كاتی هه‌وڵدان و گردبونه‌وه بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌مه‌بستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووه.
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی شاهێدحاڵه‌كانیش له‌قه‌زای ڕانیه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ توند و تیژی تێكه‌وتووه،له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیه‌وه گازی فرمێسك ڕێژ به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها له‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق باره‌گا حیزبیه‌كان و فه‌رمانگه حوكمیه‌كان سوتێنران و له‌ئێستادا خۆپیشانده‌ران ده‌وروبه‌ری فه‌مانگه‌ی ئاسایشیان له‌و شارۆچكه‌یه داوه.
هه‌روه‌ها له قه‌زای كۆیه‌ش توند‌و تیژی و گرژی ڕوویدا ..
ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه