د.ئومێد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌سلێمانی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێوه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"شه‌ش كه‌س هێنرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریكه‌وتن به‌هۆی به‌ركه‌وتنی غازه‌وه،وه كه‌سێكیش لوتی شكابوو،هه‌روه‌ها دوو كه‌سیش به‌فیشه‌ك بریندار كربونن گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش."
وتیشی"هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه زۆرینه‌یان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه."
له‌سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان،سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆته‌وه،له‌شوێنه جیاوازه‌كاندا باره‌گا حیزبیه‌كان سوتێنراون.