Accessibility links

پیره‌مه‌گرون..خۆپیشانده‌ران باره‌گای پێنج لایه‌نی سیاسی و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیان سوتاند


وێنه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون

له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی خۆپیشانده‌ران باره‌گا حیزبیه‌كان و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیان سوتاند و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت،چه‌ندین مامه‌له‌ و دۆكیۆمێنتی هاوڵاتیان پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان له‌ناوچوون."

شاهۆ عوسمان قایمقامی دووكان له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران باره‌گای هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان(پارتی،یه‌كێتی،گۆڕان،یه‌كگرتوو،هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامی)یان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی سوتاند."

وێنه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون
وێنه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون

قایمقامی دووكان وتیشی"جگه‌ له‌باره‌گا حیزبیه‌كان خۆپیشانده‌ران ،بنكه‌ی هاتوچۆ،ئاسایش،هه‌روه‌ها دیوانی ناحیه‌ كه‌فه‌رمانگه‌ دارایشی تێدایه‌ سوتاند،به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین مامه‌له‌ و دۆكیۆمێنتی هاوڵاتیان پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان له‌ناوچوون "

شاهۆ عوسمان باسی له‌وه‌شكرد،كه‌ هیچ قوربانیه‌ك نیه‌،هه‌روه‌ها وتی"فرمان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌ كه‌هیچ توند و تیژییه‌ك دژ به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌ده‌ن."

تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه‌،شاهۆ عوسمان قایمقامی دوكان هیوای خواست داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌زویی جێ به‌جێ بكرێت،وتیشی"ئه‌و داواكاریاانه‌ی خۆپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن له‌ده‌ست قایمقامیه‌ت و مدیر ناحیه‌دا نیه‌."

وێنه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون
وێنه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی خۆپشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون

له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان،سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆته‌وه‌،له‌شوێنه‌ جیاوازه‌كاندا باره‌گا حیزبیه‌كان سوتێنراون،هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كانه‌وه‌ به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ لۆكاڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریندارێك هه‌یه‌."

XS
SM
MD
LG