په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا(دڵشاد ئه‌نوه‌ر)له‌شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد."
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا وتیشی"خۆپیشانده‌ران بونه دوو به‌ش،به‌شێكیان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا ماونه‌ته‌وه،به‌شێكی تریشیان به‌ڕێپێوان ڕۆیشتن و له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه تێپه‌ڕین به‌ڵام هیچ چه‌كدارێكی ئه‌و لقه‌ی لێنه‌بوو،دواتر خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و به‌رده‌ركی سه‌رای شاره‌كه ڕۆیشتن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،خۆپیشانده‌ران به‌ته‌نها دروشم ده‌ڵێنه‌وه،وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌ناو خۆپیشانده‌رانه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی مایكه‌وه ئه‌و به‌ته‌نها قسه بۆ چه‌ند كه‌سێكی ده‌وروبه‌ری ده‌كات"
وتیشی"هێزێكی ئه‌منی كه‌م له‌ده‌وروبه‌ری خۆپیشانده‌رانن،هیچ گرژییه‌ك ڕوینه‌داوه."
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیانه‌ی(دڵشئد ئه‌نوه‌ر)په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆی په‌یجی فه‌رمی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا( VOA Kurdish ) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردونه‌ته‌وه دروشمی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتیه له(بڕوخێ دز..بڕوخێ شه‌ریكه دز..)