گه‌لی کورد له ئێران به تایبه‌ت و گه‌لی کورد له چوارپارچه‌ی کوردستان به گشتی چۆن ده‌ڕوانێته کهمایەتیهکانی تری غه‌یری فارسی ئێرانی و ڕێکخراوه کوردیه‌کان چه‌ند هه‌وڵیان داوه که پێوه‌ندیێکی به‌هێزی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی گه‌لانی تری ئێرانی درووست بکه‌ن و چه‌ند ئه‌مه‌یان به‌لاوه گرینگ بوه؟
کورد له ئێران چه‌ند توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی تۆرک له لایێکه‌وه و له لایێکی تره‌وه له‌گه‌ڵ گەلی عه‌ره‌ب بۆ پێکهێنانی له یه‌ک تێگه‌شتنێک سه‌باره‌ت به ناوچه هاوبه‌شه‌کان وتووێژ بکات و چه‌ند ئه‌وه‌ی پێ گرینگ بوه؟ حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران چه‌ند له‌م باره‌یه‌وه چالاک بوون و توانیویانه پلتفۆرمێکی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌بسته پێک‌بێنن؟
کورد چۆن ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که دهسنگێنێت و جیاوازی بیر و ڕای نێوان حیزبه‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کان و ده‌سه‌ڵاته باڵاده‌سته‌کانی ناوچه‌که کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانه یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی ڕوانینان به ئه‌وی دی؟
له به‌رنامەی ڕوانگەی ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره میوانداری به‌ڕێزان ئارێز ئه‌نده‌ریاری، ڕۆژنامه‌وان له سۆێد و فه‌رشاد دووستیپور، چاودێری سیاسی له ئه‌ڵمان ده‌که‌ین.