پێدانی ئۆتۆمبێلێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی كاردانه‌وه و مشتومڕی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه،ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له پارێزگاری سلێمانی ده‌گرن له‌سه‌ر قبوڵكردنی وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله،ده‌ڵێن،پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی لیستی گۆڕان و به‌ڵێنی خودی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره كه ئیمتیازاتی ڕه‌تده‌كرده‌وه و ده‌یوت بۆ چونه ده‌وام جیاواز له‌هه‌موو به‌رپرسه‌كان پاسكیل به‌كاردێنم."
هه‌فته‌ی ڕابردوو د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌ست به‌كاربوو،ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی و كاندیدی پارێزگاری داهاتووی سلێمانی د‌یاریكردبوو،توانی زۆرترین ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو لیسته‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كودی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی خۆی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزه‌ری مۆدێل(٢٠١٨)ی له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئیمتیاز وه‌رگرتووه."
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" هه‌ر پۆستێك به‌تایبه‌ت له‌و پله باڵایانه كه‌وه‌رده‌گیرێت پێویستی به‌دابین كردنی ئۆتۆمبێل و پێداویستیه‌كانه بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كان،ئه‌مه ئاساییه،به‌ڵام به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی له‌مه‌گرتووه و به‌ئیمتیازی ناوبردووه،به‌تایبه‌ت خودی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر"
زیاد كاكه ڕه‌زا وتیشی"هه‌موومان ده‌زانین پۆستی پارێزگار به‌بێ ئۆتۆمبێل ناڕوات به‌ڕێوه،وه پۆستی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئۆتۆمبێل ناڕوات به‌ڕێوه به‌داخه‌وه له‌ڕابردوودا دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه كردووه و به‌گه‌نده‌ڵی ناوی بردووه،ئێستا كه‌خۆیان ده‌چنه ئه‌و پۆسته‌وه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌پۆستێكی وه‌ك پارێزگار به‌بێ ئۆتۆمبێل به‌ڕێوه‌ناچێت."
زیاد كاكه‌ڕه‌زا جه‌ختی كرده‌وه پارێزگاری نوێی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی نوێی وه‌رگرتوه و وتی"به‌ڵێ جه‌نابی پارێزگار(دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر)ئۆتۆمبێلێكی نوێی به‌رزی له‌جۆری لاندكرۆزه‌ر مۆدێل(٢٠١٨) كه‌خه‌ڵك پێی ده‌ڵێت(وه‌نه‌وشه)وه‌رگرتووه،ئیتر نازانم ئۆتۆمبێله‌كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێی داوه یا وه‌زاره‌تی ناوخۆ،به‌ڵام دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه،نازانم نرخه‌كه‌ی چه‌نده چونكه نیمه."
هه‌روه‌ها وتی"دوێنێ كه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاتینه‌ده‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان بینی كه‌له‌به‌رده‌م پارێزگادا وه‌ستێنرابوو،وتیان ئه‌وه ئۆتۆمبێلی جه‌نابی پارێزگاره،ڕه‌قه‌می كاتی دهۆكیشی پێوه‌بوو."
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ڕێگری لێكرا ببێته پارێزگاری سلێمانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره‌ی پێدرا له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند" كه ئیمتیازاته‌كان ده‌بێت ڕه‌تبكرێنه‌وه،له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وام كردنیشیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه به پاسكیل چووه ده‌وام."
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی"دكتۆر هه‌ڤاڵ هاورێی خۆشه‌ویستی منه ڕێزی تایبه‌تیم بۆی هه‌یه،به‌ڵام كه‌س به‌قه‌د ئه‌و، وه كات نه‌بووه قسه و ڕه‌خنه له‌پێدانی ئه‌و پێداویستیانه نه‌گرێت،من بومایه ڕه‌تم ده‌كرده‌وه و وه‌رم نه‌ده‌گرت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و پێداویستیانه ده‌مكرد."
هه‌روه‌ها دوپاتیكردوه"پۆستێكی به‌رزی وه‌ك پارێزگار كه به‌رزترین پۆستی پارێزگاكه‌یه و پێویستی به ئۆتۆمبێله هه‌ر پارێزگارێك مافی خۆیه‌تی،به‌ڵام من له‌جێی دكتۆر هه‌ڤاڵ بومایه وه‌ك(زیاد)له‌به‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌ڕابردوودا ده‌مكرد ڕه‌تم ده‌كرده‌وه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌م وه‌رنه‌ده‌گرت."
وتیشی"وه‌ك خۆم ئۆتۆمبێلم له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌رنه‌گرتوه و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆم به‌كارده‌م،هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وه‌ریانگرتووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان،به‌ڵام بۆچی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بوو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه نه‌ده‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئۆتۆمبێل وه‌ربگرن؟!به‌ڵام ئه‌وكات له‌ژێر ناوی ئیمتیازدادژایه‌تی ده‌كرد،ئێستا كه خۆی بۆته پارێزگار له‌یه‌كه‌م ڕۆژدا ئۆتۆمبێلی وه‌رگرت و پێی دێت و ده‌چێت،كه‌به‌ڕاستی ئه‌مه دووفاقیه."