ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت،دوای ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی بۆسهرناوچهكانی كوردستان ڕێژه‌ی كۆچكردنی كوردان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا زیادیكردووه و ده‌شڵێت،له‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له‌دستداوه،به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هاوكای نه‌كردین بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆچبه‌ره كورده‌كان له‌ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ڕه‌شدا.
له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه كۆچی كوردان له‌ڕێگای قاچاغه‌وه هه‌ربه‌رده‌وامه و وتیشی"ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌و ڕێگایه‌دا بونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون و له‌گرتوخانه‌كانی توركیا و بولگاریا و یۆناندان،جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌وانه بێ سه‌روشوێن كراون."
سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ نیه له‌گه‌ڵیاندا بۆ هاوكاری په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ره كورده‌كان، وتیشی"بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كوردانه‌ی له‌ڕێگای هه‌نده‌ران گیانیان له‌ده‌ستا له‌مانگی(٩)ی ئه‌مساڵدا به‌نوسراو داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه هاوكاریمان بكات بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه بۆ كوردستان،به‌ڵام هه‌ربه‌خێرایی وه‌ڵامیان داینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت،بۆیه وه‌ك فیدراسیۆن به‌هاوكاری باڵوێزخانه‌ی عیراق ئه‌و ته‌رمانه‌مان هێنایه‌وه."
ئاری جه‌لال وتیشی"فیدراسیۆن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی عیراقی له‌هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌یه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا و بولگاریا و وڵاتانی دیكه‌وه ده‌ستگیركراون."