دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ڕایگه‌یاند،كاتژمێر (٥٣؛٨) خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌دووری(٧٢)كم له‌سه‌نته‌ری تۆماركردنی بومه‌له‌رزه،بومه‌له‌رزه له‌هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تری شاره‌زوری داوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی وتیشی"گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ٤،٩ پله‌ی ڕێخته‌ر بوه و جگه له‌هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان له‌سلێمانیش هه‌ستی پێكراوه."
شه‌وی ١٢\١٣ی مانگی ڕابردوو بومه له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٢ پله له‌هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانیدا،به‌وهۆیه‌وه جگه له‌زیانه مادییه‌كان زیانی گیانی له‌ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه تۆماركرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ئاشكرای كرد،له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك مانگدا واته له شه‌وی١٢\١٣\ نۆڤه‌مبه‌ره‌وه(٥٥٠)بومه‌له‌رزه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه ڕۆژانه(٣-٤)یان زیاتر ڕووده‌ده‌ن و زۆرینه‌یان كه‌پلكه‌ی كه‌مه له(٣)كه‌متره نایده‌ینه ڕاگه‌یاندنه‌كان."
هه‌روه‌ها وتیشی"به‌هێزترینی ئه‌و بومه‌له‌رزانه پله‌كه‌ی ٧،٢بوو، وه بومه له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش هیچ زیانی گیانی و مادیی به‌دواوه نه‌بوو."
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت"تا ئێستاش چینه‌كانی زه‌وی ئارام نه‌بۆته‌وه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی دیكه هه‌یه به‌ڵام به‌پله‌ی به‌رز نا."