ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی له‌پۆستی پارێزگاری سلێمنیدا ده‌ست به‌كاربوو،له‌یه‌كه‌م لێدوانیشیدا له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان سامانی خۆی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند،كاتی خۆی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س نه‌وشیروان مسته‌فا ئۆتۆمبێلێكی به‌دیاری پێداوه."
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق،زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی ناو لیسته به‌شداربووه‌كان هێنا،ئه‌گه‌رچی كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو بۆ پۆستی پارێزگار به‌ڵام به‌هۆی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه پۆسته‌كه‌ی پێنه‌درا."
دوای ڕێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌ست به‌كاربوو،ئه‌گه‌رچی ئه‌و پۆسته بۆ پێنج مانگه ئه‌گه‌ر له‌كاتی یاسایی خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێت."
پاش ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك پارێزگار ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له بینای پارێزگای سلێمانی سامانه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و وتی"فۆرمی پڕكردنه‌وه‌ی سامانم بۆ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ناردوه و سامانه‌كه‌م بریته له(خانوویه‌ك كه له‌ماڵی باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه،دوو ئۆتۆمبێل.كه‌یه‌كێكیان كاتی خۆی كاك نه‌وشیروان وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و دیاریه‌ی پێ به‌خشیم و شانازی پێوه‌ده‌كه‌م."