سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات،دكتۆر فوئاد مه‌عسوم لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕیارانه بكات كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌غداد دژی هه‌رێم دای،هاوكات باس له مه‌به‌ستی تری سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه(دكتۆر فوئاد مه‌عسوم)سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانیش سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وتی"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مه‌به‌سته،مه‌به‌ستی یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراقه،له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌غداد چه‌ندین بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و كردیه بواری جێ به‌جێ كردن،پاش باسكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه هه‌ندێك هه‌ڵه به‌رامبه‌ر جه‌نابیان كرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێز په‌رله‌مانتار،حه‌نان فه‌تلاوی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستوری بون یاخود ده‌ستوری نه‌بونی ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌غداد دژ به‌هه‌رێمی كوردستان."
سه‌عدی پیره وتیشی"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك كۆماری عیراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه كه له‌ژماره‌یه‌ك شاره‌زای عیراقی پێكدێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌ستوری بونی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌عیراق له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا ده‌رچوون جا له‌په‌رله‌مان بێت یا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و بڕیارانه دژ به‌هه‌رێم یاخود له‌عیراق درابێت."
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی"لیژنه‌كه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی به‌غداد كۆده‌كاته‌وه و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌یداته دادگای ده‌ستوری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری بوونی ئه‌و بڕیارانه"هه‌روه‌ها وتی"بڕیاره‌كان وه‌ك داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و خاڵه سنورییه‌كان و چه‌ندین بڕیاری تری به‌غداد دژ به‌هه‌رێم."
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لێكنزیكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غداد سه‌عدی پیره وتی"به‌دڵنیاییه‌وه دوای ته‌واو بونی كاری لیژنه‌كه و بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری بون یا ناده‌ستوری بونی ئه‌و بڕیارانه ده‌بێت گره‌نتی له‌سه‌دا سه‌د بۆ جێ به‌جێ كردن و گۆڕانكاری وه‌ربگیرێت،بێگومان ئه‌و گره‌نتیه‌ش له‌عیراق و په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه وه‌رده‌گیرێت كه‌پێشتر بڕیاره‌كه‌یان داوه چونكه ئه‌مه به‌ته‌نها بڕیارێك نیه."
پیره وتیشی"به‌دڵنیاییه‌وه دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی لیژنه‌كه ده‌یدا ئه‌وكات به‌غداد ناتوانێت وه‌ك ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات كه وه‌ك دیلێكی جه‌نگ ئێستا له‌هه‌رێم ده‌ڕوانێت،چونكه بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌نگاوه‌كانی ئیعتباری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه و به‌ته‌نها بڕیارێكی ئاسایی نیه،به‌ته‌نها بڕیاربێت و به‌س،ناكرێت به‌هۆی بڕیاری سیاسیه‌وه ئه‌م هه‌موو سزایه بسه‌پێنێت كه خه‌ڵك به‌گشتی بگرێته‌وه."
له‌به‌شێكی تری وتووێژه‌كه‌دا سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌مه‌به‌ستی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد بۆ لای لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وتی"مه‌به‌ستی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار تایبه‌ت بوه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و ئاگاداربوون له‌و كێشانه له‌نزیكه‌وه چونكه وه‌ك ده‌زانرێت جه‌نابی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
هه‌روه‌ها وتیشی"دوێنێ سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد ئه‌مه‌ش تایبه‌ت بوو به دوز خورماتوو و ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه له‌ڕابردوودا ڕووییاندا،كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت كه چی كراوه و ڕێ و شوێنی یاساییان دژ بگیرێته به‌ر،بێگومان هه‌ندێك له‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كاری سیاسی ده‌كه‌ن،ناكرێث ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌دووز خورماتو هه‌یه ئیستغلال بكرێت بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی تایبه‌ت كه بۆنی تایفی لێدێت كه ئه‌مه‌ش هه‌م عیراق وه هه‌م هه‌رێمی كوردستان تێیدا زیانیان كردووه."