حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداده بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ڕاسته‌وخۆكانی نێوان هه‌ولێر به‌غداد،ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كات سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌ڵام هێشتا هه‌رێمی كوردستان نا ئومێد نیه له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایانه و هه‌نگاوی به‌غداد له‌و ڕوه‌وه."
دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له هۆكاری ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق كرد و وتی"هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی هه‌ر پرسیار و بابه‌تێكی داوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عیراقه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه،وه ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه و ڕونكردنهوهی هه‌ر بابه‌تێك كه لای به‌غداد پێویست بهڕونكردنهوه بكات یا هه‌ر ئیلتزامێك كه پێویست بێت هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جی بكات به‌ڵام تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كرده‌یی به‌غداده بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ڕاسته‌وخۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد"
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی به‌غداد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌ڵام هێشتا هه‌رێمی كوردستان بێ ئومێد نه‌بووه له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان به‌ڕوویدا له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه"
به‌بڕوای دڵشاد شه‌هاب هۆكاری دهسپێنهكردنهوهی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه"هۆكاره‌كه له‌لایه‌ن بهغدادهوهیه كه گفتوگۆكان دهستپناكهوێتهوه"وتیشی"له‌دوای ڕیفراندۆم حكومه‌تی عیراقی چه‌ند هه‌نگاوێكی توندی به‌رامبه‌ر هه‌رێم نا په‌رچه‌كرداره‌كان توند بوون كه به‌بۆچونی ئێمه به‌ته‌نها ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به‌و هه‌موو په‌رچه كرداره تونده نه‌ده‌كرد."
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌هۆكاری دیكه دا كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و وتی"ململانێی توند هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه عیراقیه‌كان خۆیاندا كه وای ده‌بینن هه‌تا توند بن له‌به‌رامبه‌ر كورد بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان فراوانتر ده‌بێت به‌تیبه‌ت كه عیراق له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبۆته‌وه،جگه له‌وه‌ی له‌ناو هێزه عیراقیه‌كاندا لایه‌نی وا هه‌یه كه هێزی چه‌كداری هه‌یه و خۆی به‌براوه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌بینێت ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیار هه‌یه،وای كردووه كه گفتوگۆكان ده‌ست پێنهكهنهوه و زه‌مینه‌سازی له‌و ڕوه‌وه دروست نه‌بێت بۆیه به بۆچونی ئێمه ئه‌و هۆكارانه ئه‌گه‌رچی ئاسان نین كه زوو تێپه‌ڕێت به‌ڵام نیه‌ت هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌داوای یه‌كپارچه‌یی عیراق ده‌كه‌ن كه گفتوگۆكان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه،به‌ڵام كاتی ده‌وێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه نا ئومێذ نه‌بوین لهدهسپێكردنهوهی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد"
دڵشاد شه‌هاب وتیشی"ڕاگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تی عیراقی ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه كه گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه،وه جگه له‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربریوه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا و فشار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا"
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد،حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه پێش ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غداد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنی بۆچونیان له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌فدێكی حوكمی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن بێ جیاوازی"
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانیكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش،دڵشاد شه‌هاب وتی"به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانیان ده‌كرێت،وه گۆڕان تا ئێستاش وه‌زیره‌كانی له‌ناو حكومه‌تدان و ده‌ستیان له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و جێگاكهشیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش مانای نیه‌ت باشی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رنا ده‌توانرا كه‌سی تر له‌شوێنیان دابنرێت"
شه‌هاب ڕه‌تی كردوه كه حكومه‌تی عیراقی مه‌رجی تری هه‌بێت،هه‌روه‌ك ڕه‌تیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی عیراقی مه‌رجی گۆڕینی لیژنه‌ی پێشووی دانوستانی هه‌رێمی هه‌بوبێت و،وتی"ئه‌وه له‌ڕووی كاری دانوساتانهوه گونجاو نیه لایه‌نێك بڵێت ده‌بێت ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانهكهت بگۆڕیت"
وتیشی"به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌فده‌كان پێكدێت له‌كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا به‌ته‌نها سیاسیه‌كان نابن،بۆ نمونه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،یا پێشمه‌رگه داواكارییان له‌لایه‌نی حكومه‌تی عیراقی هه‌بوو خۆیان كه‌سی شاره‌زایان له‌ناو وه‌فده‌كاندا ده‌بێت بۆ گه‌یاندن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه"
پاش راگه‌یاندنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی،خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه كرا كه حكومه‌ت ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه،به‌ڵام ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه و وتی"كه‌س باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه،ڕیفراندۆم به حكومه‌ت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه چونكه ڕیفراندۆم مییله‌ت بڕیارێكی له‌باره‌وه داوه و ده‌نگی داوه ئێمه له‌وێدا وه‌ستاوین،به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نه‌ناوه بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم"
دڵشاد شه‌هاب وتیشی"سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمیش واتای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ڕێوشوێنێكی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌داوه،وه هیچ پێناسه‌یه‌كیش بۆ سڕبون نیه له‌ڕووی كاته‌وه تا بوترێت ئه‌مه بۆ ماوه‌ی ئه‌وه‌نده‌یه سڕكراوه،ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌هایی ڕایگه‌یاندوه كه هیچ ڕێوشوێنێك بۆ ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم ناگرێته‌به‌ر"
ده‌رباره‌ی داواكاری گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت و پێكهنانی حكومه‌تی كاتی ڕزگاری نیشتمانی،دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"وه‌ك وتم گۆڕان تا ئێستا وه‌زیره‌كانی له‌ناو حكومه‌تدایه،وه خودی ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌كه‌ی كاتیه چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه،ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكبهێنرێته‌وه هه‌رده‌بێت ئه‌م لایه‌نانه پێكیبهێنن كه له‌ناو حكومه‌تدان،بڕواناكه‌م ئه‌و داواكارییه بۆ ئه‌وه بێت ئه‌و لایه‌نانه به‌شداری پێبكه‌ن كه‌له‌ناو حكومه‌تدا نین"
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ڕونكردنهوه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه بدات وتی"گۆڕان خۆی پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌یه بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا،حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه،به‌ڵام هێشتا به‌وردی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاگادارنیم"
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی داواكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كه كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌میانی چاوپێكه‌وتنی پێشوتری ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ئێستایه به‌ڵام به‌گۆڕانكاری له‌وه‌زاره‌ته‌كان و بچوكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت،دڵشاد شه‌هاب وتی"خۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێكه له پلانی چاكسازی حكومه‌ت،وه حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگرنیه له‌وه‌ی هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت وه‌زیره‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت"