د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هه‌واڵانه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه كه به‌م نزیكانه وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌ست به‌كارده‌بێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان پشتیوانیان لێكردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرد له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كرد و وتی"پۆسته‌كان له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه،وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ئێمه له(٢٥-٨-٢٠١٦)له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چۆته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ئه‌نجامدا،به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ڕازی نه‌بووم واژۆی ده‌سبه‌كاربونم بۆ بكات خۆم وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌م ڕه‌تكرده‌وه،هه‌روه‌ها له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتن كه‌سه‌رده‌می حكومڕانی حیزب به‌سه‌رچوو"
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته،د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرد وتی"هه‌ر حه‌وت فراكسیۆنه‌كه پشتیوانمان بوون وه ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی بۆ داوه له پێشتردا،نوسراوه‌كانی ده‌ستبه‌كاربونم چۆته داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان هه‌موییان پشتیوانمان بون و كاروباره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واو بوو‌و و واژۆ كراوه ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌موویان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پشتیوان و هه‌ماهه‌نگمان بون و كارییان بۆ كردووه"
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنی پێش وه‌خته له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ لای ئه‌و حیزبه‌یه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن به واژۆكردن،د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی"به‌مانای ڕێكه‌وتنی سیاسی نا،به‌ڵام ڕێكه‌وتنی ئیداری و یاسایی كراوه،وه‌ك وتم نوسراوه‌كانی ده‌ست به‌كاربونم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه واژۆكراوه ڕێكاره یاساییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واو بووه و ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه،له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌كارده‌بم"
له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌پێشوتردا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیه‌وه ئاڕاسته‌ی كرا كه ڕێگه ناده‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت؟د.هه‌ڤاڵ وتی"هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كارییان كردوه بۆ ده‌سبه‌كاربونم وه‌ك پارێزگار،وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هه‌مووی وه‌ك دۆسیه‌یه‌ك ده‌بینین و دایده‌خه‌ین له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بوه له‌كاتی خۆشی‌دا كۆمسیۆن پاكی ئێمه‌ی سه‌لماند"
گۆڕان له‌لایه‌ك داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌لایه‌كیش چاوه‌ڕێی واژۆی وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی وه‌زیره‌كانیشی تا ئێستا ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و حكومه‌ته؟د.هه‌ڤاڵ به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه"ئه‌وه دوو دۆسیه‌ی جیاوازه هه‌م هه‌ڵبژاردنیان به‌جیا بۆ كراوه وه هه‌م یاسایان جیاوازه،هه‌م ماف هه‌م ده‌نگده‌ریش جیاوازن،تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئاقاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت ئێمه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌دا ده‌كه‌ین"
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له وتووژه‌كه‌دا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆژه و به‌رنامه‌كانی وه‌ك پارێزگار...