Accessibility links

تاهێر عه‌لیپور: تا کاتێک سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی کوردستان به دامه‌زراوی نکرێت نه‌هامه‌تی ئاوا ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌یه

  • شاهێد عەلەوی

ده‌کۆترێت ڕووداوه‌کانی دوو حه‌وتوی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستان نه ته‌نیا ده‌ره‌نجامی خه‌یانه‌تی کاڵفامه‌کان که ئاکامی ڕێبه‌رایه‌تی فه‌شه‌لی سیاسی کوردستان بوو.

سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی دوو حه‌وتوی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستان و داگیرکردنی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سۆپای عێراقیه‌وه چه‌ند بۆچوون هه‌یه.

به پێی هه‌ندێک له بۆچوونه‌کان، ڕاده‌ست کردنی ئه‌م ناوچانه بۆ حه‌شدی شەعبی ده‌ره‌نجامی بڕیارێکی گۆنجاو بوو، چۆنکه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌رگری بکردایێت، کەرکوک و خانقین و خۆرماتووش ده‌بوونه موسڵ و حه‌ڵه‌ب و حۆمسێکی تر.

له لایێکی تره‌وه هه‌ندێک له چاودێران ده‌ڵێن ته‌سلیم کردنی بێ شه‌ڕی ئه‌م ناوچانه به حه‌شدی شه‌عبی نوێنه‌ری ئێران، به‌رهه‌می خه‌یانه‌تی بالێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار له حێزبێکی سیاسی بوو که پێشمه‌رگه‌کانی کۆنتڕۆلی سنوره‌کانی نێوانی که‌رکووک و خۆرماتوو و خانقین و لایه‌نی عێراقی ده‌کرد. ئه‌م گۆمانه له‌و ڕوه‌وه هاته ئارا که ئه‌م هێزانه بێ هیچ تێکهه‌ڵچوونێک، ناوچه ژێر کۆنتڕۆڵه‌کانی خۆیان به جێهێشت.

له لایێکی تریشه‌وه ده‌کۆترێت ئه‌مه نه ته‌نیا ده‌ره‌نجامی خه‌یانه‌تی کاڵفامه‌کان که ئاکامی ڕێبه‌رایه‌تی فه‌شه‌لی سیاسی کوردستان بوو چۆنکه نه ته‌نیا ئه‌و سنوورانه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کیه‌تی که له سنووره‌کانی ژێر کۆنتڕۆلی پارتیش، شوێنێکی زۆر و له وانه شه‌نگار بێ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و به‌رگری درایه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی.

چه‌ند شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه کاریگه‌ری بوه؟

ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر عه‌لیپور، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG