ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سۆپای عێراقی چ کاریگه‌ریێه‌کی له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی و هه‌روه‌ها حێزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت.
ئایا ئه‌م ڕووداوانه و ده‌ره‌نجامه‌کانی له کۆتایی خۆیدا ده‌توانێت ببێته هۆی تۆندتربوونی گۆشاره‌کان له سه‌ر چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له نێۆخۆی ئێران و له هه‌مانکاتدا چالاکی و ئاماده بوونی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان؟
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئێران چۆن توانی به شێوازێک براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بێت؟ براوه لەو بوارەوە کە ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه دابڕاوه‌کانی داگیرکراو جێگیر بوە. حه‌شدی شه‌عبی که 60 له 100ی گرووپه پێکهێنه‌ره‌کانی خۆیان به سه‌ربازی خامنه‌ی ده‌زانن و به گشتی له ژێر کۆنتڕۆڵ و فەرمانی قاسم سۆلێمانی دان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه هه‌بوو که حه‌شدی شه‌عبی نزیک بوه‌ته‌وه له هه‌ندێک له بنکه‌کانی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له وانه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێشتر چه‌ندین جار له لایه‌ن ڕێکخراوه مرۆڤیه نێونه‌ته‌وه‌یکانه‌وه به جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگی له ناوچه سوننه‌کان تاوانبار کراوه و ئه‌مه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی درووست کرد بکه‌ونه کۆمه‌ڵکۆژی بنه‌ماڵه کورده‌کانی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌رێمی کوردستان.
تا چه‌ند ئه‌م بانگه‌شانه شه‌ڕی میدیایی بوو و چه‌ند حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران توانیان به‌رپه‌رچی ئه‌م شه‌ڕه میدیاییه بده‌نه‌وه؟
له به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ڕوانگەی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان قادر وریا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، زاگرۆس خۆسره‌وی، ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و سه‌عید گۆلشه‌نی، چالاک و چاودێری سیاسی تاوتۆ کردوه.