ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پەرله‌مانی کوردستان نامه‌ی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بخوێنرێتەوە. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات، ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌که‌م جار بێت که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێبه‌رێکی سیاسی بێ کودتا یان کۆژران یان مردن ده‌ست له کار بکێشێته‌وه له کاتێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. ئایا ئه‌مه ده‌توانێت ببێته هۆی درووست کردنی نه‌ریتێک له حیزبه‌کانی سیاسی کوردستاندا؟
ڕخنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی که له کوردستان ڕوویدا جگه له کۆمه‌ڵێک هۆکار و زه‌مینه‌ی نێوخۆیی و پیلانی هاوبه‌شی بیانی ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی و نه‌ریتی ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی هه‌تا هه‌تایی و بێ باوه‌ری به بیری گشتی و پابه‌ندی ڕاسته‌قینه به پرنسیبه دێمۆکڕاتیکه‌کان، له وانه داخستنی په‌رله‌مان و درێژه پێدانی زیاتر له دوو ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی یاسایی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گریمانه ڕاست بێت ئایا ئه‌زموونی ئه‌م ڕۆه دژوارانه‌ی کورد ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه حێزبه‌کانی تری کوردستانی پێدا چوونه‌وه‌یێکی جێدی به شێوازی ڕێبه‌رایه‌تی و قه‌واره‌ی سیایی خۆیاندا بکه‌ن؟
به گشتی له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت له سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان و ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی شێوازی کایه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان؟
ئایا دوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین به‌رپرسانی تری ئه‌م نه‌هامه‌تیه له لایه‌ن بیری گشتی و ڕۆشنبیرانه‌وه به‌رپرسیار بکرێن؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێز دۆکتور که‌ماڵ سۆلێمانی مامۆستای زانکۆی سیتی ئۆڤ نیۆیۆرکمان کردوه.