Accessibility links

عەبدوڵا وەرتێ: سڕکردنی ڕیفراندۆم بە مانای هەڵوەشاندنەوە نایەت،بەڵکو ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە


عەبدوڵا وەرتێ-ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم

عەبدوڵا وەرتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کە دوای ڕیفراندۆم ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەڵێت"سڕکردنی ڕیفراندۆم بە مانای هەلوەشاندنەوە نایەت،بەڵکو ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە لەبەر هەلومەرجێکی گشتی ناوچەکە."

عەبدوڵا وەرتی کەلەسەر پشکی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بوو لەمیانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمریکا ئاماژەی بەو باردۆخەی کوردستان کرد کەوای کردووە لە حکومەتی هەرێم بڕیاری سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بدرێت و وتی"لەدوای ڕیفراندۆم بەداخەوە هەموو ئەو وڵاتە زلهێزانەی بانگەشەی مافی بیروڕای ئازاد دەکەن بەشێوەیەکی گەلەکۆمەکی لەکوردستان کەوتنە دژایەتی کردنی,ئەمەش وایکرد حکومەتی هەرێم بڕیاری سڕکردن بدات بۆ کاتی."

وەرتێ وتیشی"بڕیاری سڕکردنی ئاکامەکانی ڕیفراندۆم تەنها ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە بەشێوەی کاتی نەک هەڵوەشاندنەوەی بيت بۆ هەمیشە."

عەبدوڵا وەرتێ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پرس بە ئەنجومەنەکەیان کراوە بۆ سڕکردنی ئاکامەکانی ڕیفراندۆم؟وەرتێ وتی"ئەو بڕیارە حکومەت داوێتی و هۆکاری ئاگادارنەکردنی ئەنجومەنەکە بۆ ئەوەیە کە بڕیارەکە هەڵوەشآندنەوەی ڕیفراندۆم نیە بەڵکو تەنها سڕکردن بووە."

XS
SM
MD
LG