Accessibility links

فەرهاد سەنگاوی:سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانی کوردستان و هەموو فراکسیۆنەکان تۆمار دەکەم


فەرهاد سەنگاوی دەڵێت"بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی کوردستان بەهەموو فراکسیۆنەکانەوە دەنگیان لەسەر نامەیەکی ساختەی دەسلەکارکێشانەوەی من داوە سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمان و هەموو فراکسیۆنەکان تۆمار دەکەم.

پێشتر پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دەسلەکارکێشانەوەی(فەرهاد سەنگاوی)لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی سەوزدا،هەر ئەوکات فەرهاد سەنگاوی ڕایگەیاند"نامەکە ساختەیە و بەناوی ئەوەوە نوسراوە و ئاگاداری ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە نیە.

سەنگاوی وتیشی"لە ڕێگای نامەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانم ئاگادار کردۆتەوە لەو نامە ساختەیە بەڵام تا ئيستا هیچ وەڵاميکیان نەداومەتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پشکی فراکسیۆنی سەوز پێشتر بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"لە جيگەی فەرهاد سەنگاوی فراکسیۆنی سەوز کەسێکی دیاریکردوە تا سوێندی یاسایی بخوات بۆ ئەندامێتی پەرلەمان.

فەرهاد سەنگاوی دیاریکردنی کەسێکی لە شوێنی ئەو بەنایاسایی ناوبرد و وتیشی"نوسینی نامەی ساختە بەناوی منەوە و دەسلەکارپێکێشانەوەم بەتەنها لەسەر کەمپینی نەخێر نەبووە بەڵکو بەهۆی هەڵوێستەکانی پێشترمەوە بوو تەنانەت من نەمدەتوانی بچمە هەولير.

فەرهاد سەنگاوی وتیشی"چاوەڕێی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەم وەڵامم بداتەوە چونکە من تائيستا پەرلەمانتارم بەپێی یاسا.ئەگەرنا سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمان و هەموو فراکسیۆنەکان تۆماردەکەم بێ جیاوازی چونکە هەموو فراکسیۆنەکان بێ جیاوازی دەنگیان بەو نامە ساختەیە داوە.

فەرهاد سەنگاوی بێ ئوميدی خۆی نیشاندا کە دادگا و یاسا مافی ئەندامێتی بۆ بگەڕێنيتەوە بەڵام وتیشی"دەمەوێت خەڵک زیاتر دڵنیابن کە یاسا و پەرلەمان هەمویان بەدەست حیزبەکانەوەن ئەوان چۆنیان بوێت بەو جۆرە ىریاردەدەن.

ڕۆژی(30-9-2017)بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار(فەرهاد سەنگاوی) لەفراکسیۆنی سەوزدا،کەنامەکە لەلایەن فراکسیۆنی سەوزەوە لە پەرلەمانی کوردستان درابووە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

XS
SM
MD
LG