Accessibility links

پەرلەمانی کوردستان بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ئەم خولەی خۆی دەدات


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەردەوام بوونی ئەم خولەی خۆی دەکات و سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت"دەنگ بەدريژکردنەوەی ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەدەین.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان یەکێک لەتەوەری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژە یاسای درێژکردنەوە و بەردەوام بونی ئەم خولەی پەرلەمان تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند"فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانە و دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە دەدات چونکە لەم کاتەدا بەهۆی خر اپی دۆخی کوردستانەوە ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا(مەسعود بارزانی)سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەنوسراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کردبوو کە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لە(1-11-2017)دا.

XS
SM
MD
LG