Accessibility links

ڕێکەوت زەکی:ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی داوای موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لەبەغداد دەکات


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتۆگۆ لەسەر داواکاری چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دەکات بۆ پەنابردنی پارێزگاکە بۆ حکومەتی ناوەندی عیراق بەمەبەستی دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و کردنەوەی فڕۆکەخانەو مەرزەکان .

ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی سەوز بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێـمانی چەند تەوەرێک دەخەینەڕوو،لەوانە ئەگەر حکومەتی هەرێم سوربوو لەسەر دابین نەکردنی موچەی فەرمانبەران ئەوا ئەنجومەنی پارێزگا داوا لە حکومەتی ناوەندی عیراق بکات کەموچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکە دابین بکات.

ڕێکەوت زەکی ڕەتی کردوە ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنەکە دوو ئیدارەیی لەهەرێم دروست بکات و وتی"ئێمە نوێنەری خەڵکین چارمان نیە لەحاڵەتی سوربونی حکومەتی هەرێم ئەو داوایە لە حکومەتی ناوەندی عیراق دەکەین.

جەختیشیکردەوە ئەو داواکارییەیان دەستورییە و خراپی گوزەرانی خەڵك و گوێنەگرتنی حکومەتی هەرێم وایان لێدەکات ئەو داواکارییە لەبەغداد بکەن.

ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی سەوز باسی لەوەشکرد"جگە لەبابەتی موچەی فەرمانبەران و پەنابردن بۆ بەغداد هەموو هەوڵێک دەدەین لەگەڵ بەغداد بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەکان و کردنەوەی مەرزەکانی سلێمانی لەگەڵ عیراق و ئێران.

XS
SM
MD
LG