Accessibility links

موحسین ئەدیب: لە کوردستاندا دووبەرە هەیە بەرەی یاسای جەنگەڵ و بەرەی یاسای مەدەنی


قەیرانە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تادێ پتر رایەڵەکانی لێکنزیکبوونەوەو رێکەوتنی سیاسی دەخولقێنێت، بەڵام ئایا ئەو رێکەوتنە حیزبی و ئابوریانە تا چەند کاریگەری دەبێت لەڕووی کردارییەوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و باردۆخی بژێوی ژیانی خەڵک و بوژانەوەی ئابوری هاوڵاتیان؛ لەکاتێکدا نەهامەتییەکانی خەڵک گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک لەڕووی ئابورییەوە.

بەڵام ئایا بزوتنەوەو هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات توانیویانە ببنە هێزێکی کارای ئۆپۆزسیۆن؟ ئایا بزوتنەوەی گۆڕان توانیوێتی سود لەو بەرهەڵستکارییە وەربگرێت کە بەرامبەری ئەنجامدراوە، لە دەرکردنی وەزیر و پەرلەمانتار و سەرۆکی پەرلەمان؟ یان گۆڕان لە پاشەکشێیدایە لەناو شەقام و لەناو خەڵکدا؟

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە موحسین ئەدیب.

موحسین ئەدیب دەڵێت "لەکوردستاندا ململانێی سیاسی هەیە، ئەم ململانێیە لەنێوان دووبەرەدایە، بەرەیەک حەزی بەجێبەجێکردنی یاسای جەنگەڵە، بەرەکەی تر داوای جێبەجێکردنی یاسای مەدەنی دەکەن."

هاوکات دەڵێت "تا ئێستا گۆڕان لەپرنسیپەکانی خۆی لای نەداوە."

سەبارەت بە هەڵوێست و رژدی بزوتنەوەی گۆڕان موحسین ئەدیب دەڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان بریتیە لەو پرینسیپانەی نەوشیروان موستەفا و بزوتنەوەی گۆران لەپێناویدا دروستبوون، ئەو پرینسیپانەی نەوشیروان موستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناویدا ئیشیان کردووەو خەباتیان کردووە. گرنگترین شت ئەوەیە لانەدەن لەو پرنسیپانە."

هاوکات دەشڵێت "پارتی ئێستا لەشکستێکی زۆر گەورەدایە."

بەڵام هاوکات دەڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان نەچەکی هەیە نە پارە و نە لەدەسەڵات دایە، ئێستاش کەمتازۆر لەشەقامیش تاڕادەیەک کشاوەتەوە."

XS
SM
MD
LG