Accessibility links

ڕابوون مەعروف لە بارەی کەمپینی نەخێر بۆ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دەدوێت


ڕابوون مه‌عروف

ڕۆژی سێشەممە لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتێک بە ناوی جوڵانەوەی نەخێر ڕاگەیەندرا. وەک دەڵێن ئامانجی لێی بەشداریکردنی خەڵکیـیە لەو ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە 25 ی مانگی نۆ لە هەرێمی کوردستان سازبکرێت بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکە لە عێراق.

ئەندامانی جوڵانەوەکە دەڵێن پـێویستە خەڵکی لە پـرۆسەی دەنگدانەکەدا بەشداربن، بەڵام بە نەخێر دەنگ بدەن. دەشڵێن بەمە دەیانەوێت بەرەو ڕووی دەسەڵات بوەستنەوە و هەرێمەکە لە شەڕ و برسێتی بە دوربگرن.

ڕابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و زمانحاڵی هەڵمەتەکە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ خالید فەتاح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەم ڕیفراندۆمە ئامرازێکە بۆ بەردەوامبوون بە سیستەمی 26 ساڵی ڕابردوو، وە نە کوردستان بە سەربەخۆیی دەگەیەنێت وە نە لە بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستاندایە.

XS
SM
MD
LG