ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی و کۆچ و کۆچبەران توێژینه‌وه‌یه‌كی له پارێزگاكه ئه‌نجام داوه به ئامانجی خستنە ڕووی کاریگەری ئاواره و په‌ناخواز له‌سه‌ر دانشتوانی خانەخوێی سلێمانی.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند"گرنگه وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌مان كه ئامار و پێداویستیه‌كان به وردی بخه‌ینه به‌رده‌ست لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان."
ڕووپێوێیهكه ڕێكخراوی یوئێن ئێچ سی ئاڕی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجامی داوه به هاوكاری بهڕێوهبهرریهتی ئامار و هه‌روه‌ها كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی ئه‌نجامی داوه.
له‌وباره‌یه‌وه خالید بابه ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند:ئامار و داتاكان كاریگه‌ری باشیان ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و دۆخی ئاواره‌كان ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له ئێستادا سه‌رقاڵی ڕووپێوین له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی ئاواره‌كان.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ۆرك شۆپێكدا خرایه ڕووو وا بڕیاره ئه‌و ئه‌نجامه ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن تا ڕێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.