Accessibility links

ڕوانگه: له کانتۆنه‌کانه‌وه بۆ فێدرالیسم؛ به‌ربه‌سته‌کان و ده‌ره‌نجامه‌کان


FILE - A Syrian Kurdish sniper looks at the rubble in the Syrian city of Kobani.
FILE - A Syrian Kurdish sniper looks at the rubble in the Syrian city of Kobani.

ڤلادیمیر پـوتن دووشەممە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە سێرگێی پشویگو وەزیری بەرگری و سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە فەرمانی بە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کرد لە ڕۆژی سێشەممەوە بەشی سەرەکی هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە. بەپـێی میدیاکانی ڕووسیا پـوتن گوتویەتی " ئەو ئەرکەی بە هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا درابوون هەموویان جێبەجێکران."

کرملین دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بڕیارەکە دراوە. ئاژانسی دەنگ‌وباسی سانای حکومەتی سوریا لەم بارەیەوە گوتی پاش ئەو سەرکەوتنانەی لەشکری سوریا بە هاوکاری هێزی ئاسمانی ڕووسیا تۆماری کردن، بەشار ئەسەد و ڤلادیمیر پـوتن لە میانەی پەیوەندیـیەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە سوریا.

هاوکات سێرگێی ئیڤانۆڤ کاربەدەسـت لە کرملین گوتی هەرچەندە ڕووسیا بەشێـکی هێزەکەی دەکێشێتەوە، بەڵام چەکی جۆری S-400 کە پـێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری ئاسمانیـیە لە سوریا دەهێڵێتەوە. ڕووسیا ئەم جۆرە سیستەمەی لە سوریا دامەزراند لە پاش خستنی فڕۆکەیەکی بە دەسـتی تورکیا لەسەر سنووری نێوان سوریا و تورکیا لە مانگی یازدەی سـاڵی ڕابردوو.

له لایه‌کی‌تره‌وه بەڕێوەبەرایەتی باکوری سوریا بە ڕابەرایەتی کوردەکان بە نیازن لە شێوازی حوکمڕانی کانتۆنەکانەوە یەک لایەنە بەرەو فیدراڵی هەنگاو بنێن. نەواف خەلیل لە پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس گوتی ئەوان تەنیا کار بۆ دامەزراندنی هەرێمێـکی کوردی ناکەن، بەڵکو ناوچەیەکی گشتگیر ڕادەگەیەنن کە نوێنەرایەتی تورکمان و عەرەب و کورد لە باکوری سوریا بکات.

چاوەڕوان‌دەکرێت به‌یانی، پێنج‌شه‌ممه، لە کۆتایی کۆنفرانسی پـێکهاتەکانی باکوری سوریا لە شاری ڕمێلانی ڕۆژهەڵاتی قامیشلو، کە تیایدا نوێنەرانی کورد و عەرەب و ئاشوری و سریان و تورکمان بەشدارن، سیستەمی فیدراڵی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا ڕابگەیەنرێت. گوتەبێژێـکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لەم بارەیەوە گوتی " ئێمە دان بە هیچ حوکمڕانیـیەکی نیمچە ئۆتۆنۆمیدا نانێـین و ئێمە هێشتا وابەستەین بە یەکپارچەیی خاکی سوریا."

حکومەتی بەشار ئەسەد و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هەردووکیان سیستەمی فیدراڵی ڕەتدەکەنەوە، بەڵام لایەنە کوردیـیەکان بە گشتی پشـتیوانی لێدەکەن. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ڕووسیا لەسەر زاری جێگری وەزیری دەرەوە پێشـتر ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشـتیوانی لە سیستەمی فیدراڵی بۆ سوریا دەکات ئەگەربێت و بە قازانجی ئارامی و سەقامگیری ئەو وڵاتە بکەوێتەوە.

له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێزان فه‌تحولا حوسێن، ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی پارتی چه‌پی کوردی سوریا و نوێنه‌ری کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا له هه‌رێمی کوردستان، و عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌وانی ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، تاوتوو کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:04 0:00

XS
SM
MD
LG