وا بۆ چەند ڕۆژێـکە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا کە بە ئەنەکەسە ناسراوە، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواوە دەسـتگیرکراون وەک دەڵێن بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ هێزی هەرێمی دژ بە حکومڕانی ڕۆژئاوا.
بەڵام ئەنەکەسە ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت دەسەڵاتی ڕۆژئاوا کە ئەوان دانی پـیادا نانێن، پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد هەیە و بە فەرمانی ڕژێم ئەندامانی ئەوانیان دەسـتگیرکردووە.
سـاڵح دەمیجەر لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەست و هەڵوێست سەبارەت بە هەڵمەتی دەسـتگیرکردنانە لە ڕۆژئاوا وتووێژی لەگەڵ هەریەک لە:
سیهانۆک دیبۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە قامیشلو.
شاهین ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی سوریا لە تورکیا.
پـیر ڕۆستەم، نووسەر لە وڵاتی سویسرا.