Accessibility links

عه‌مار گوڵی: هێزە سیاسه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌لات له‌وه ڵاوازترن بتوانن کاریگه‌ریان له سه‌ر ڕەوشی ئێستا بێت

  • شاهێد عەلەوی

چه‌ند ئۆپۆزیسیونی کوردی توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م ده‌ره‌فه‌ته کەڵک وه‌ربگرێت و به درووست کردنی به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش دژی کۆماری ئێسلامی متمانه‌ و پشتگری لایه‌نه‌کانی تریش وه‌ده‌ست بێنێت؟

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس هەشت پاسەوانی ئێران لە ماوەی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزێکی چەکدار لە نزیک سنوور لە گەڵ تورکیا کوژراون وەک تەلەڤزیۆنی ئێران رۆژی هەینی ڕاپۆرتی کرد.

شەڕەکە لە نزیک چاڵدران، ٨٦٥ کیلومێتری باكووری رۆژئاوای تاران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕوویداوە.

ئاژانسی پەیامنێری ئیرنا سەر بە حکومەتی ئێران گوتەی عەلیڕەزا ڕادفەر، کاربەدەستێکی حکومەت لە هەریمەکەی هێناوە کە دەڵێت هەروا بە دوای هێزی چەکداری بەرامبەردا دەگەڕێن. بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی کوژراوانی لایەنی بەرامبەر نەکردوە.

ئەو ناوچەیەی نزیک سنورەکانی تورکیا، عێڕاق و ئێران پێشتر چەندین شەڕی لە گەڵ گرووپەکانی ئوپۆزسیۆنی کوردی ئێران ڕوویان داوە.

ئەم پێکدادانە دەتوانێت بە مانای تۆندتر بوونی ئاڵوزیه‌کانی نێوان حکوومه‌تی ئێران و ئۆپۆزیسیونی کوردی به گشتی بێت؟

له هه‌ل‌و مه‌رجێکدا که هه‌وڵه ناوچه‌یه‌کان دژی ئێران تۆندتر بوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران هه‌ڵویستی تۆند وه‌رده‌گرێت، چه‌ند ئۆپۆزیسیونی کوردی توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م ده‌ره‌فه‌ته کەڵک وه‌ربگرێت و به درووست کردنی به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش دژی کۆماری ئێسلامی متمانه‌ و پشتگری لایه‌نه‌کانی تریش وه‌ده‌ست بێنێت؟

ئه‌م باسە و ئەم پرسیارانه لەگەڵ به‌ڕێز عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نوچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ تاوتۆ دەکەین.

XS
SM
MD
LG