له باره‌ی بۆردومانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن تۆپـخانه‌کانی ئێران که بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوکێ و ترسی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه و هه‌روه‌ها زه‌ره‌ر و زیانی به‌رهه‌مه‌کانی کشـتوکاڵ و ئاژه‌ڵه‌کانیان.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی په‌یامێـکی ڕاگه‌یاند تیایدا ئه‌م کارانه‌ی پرۆتستۆ کرد و داوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی گونجاوی کرد له ڕێی دیالۆگ.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه " جارێـکی دیکه تۆپـخانه‌کانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سـتیان به بۆردومانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیان کرده‌وه که به‌و هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گه‌یاندووه‌ته گوندنشین و جوتیاران و ئاژه‌ڵداران و خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها به‌هۆی توندی و چڕی ئه‌و بۆردومانانه ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان ئاواره بوون و ناچار کراون له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان شوێنی نیشته‌جێبوونیان جێبهێڵن، له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وامی ئه‌و کرده‌وانه ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ی به گشـتی دووچاری پـشـێوی کردووه.
له کۆتایی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی ده‌ڵێت " ئێمه له کاتێـکدا پرۆتستۆی ئه‌و بۆردومانه عه‌شوائیـیانه ده‌که‌ین بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێم و به کارێـکی نابه‌جێـیان داده‌نێن و پـێمان وایه که ئه‌م جۆره کارانه زیان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ پاساوێـکیش بۆ ئه‌و بۆردومانه عه‌شوائیـیانه نیـیه. له بری دروسـتکردنی ترس و نیگه‌رانی هه‌وڵ بدرێت به ڕێـگه‌ی دیالۆگ کێشه و گرفته‌کان ڕێـگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌موو لایه‌ک بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی که به توندوتیژی و بۆردومانکردن هیچ ئامانجێـک نایه‌ته دی."
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت فیدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی کوردسـتان که نزیکه‌ی 150 ڕێـکخراو له‌خۆی ده‌گرێت، له پـرێس کۆنفرانسێـکدا ڕۆژی شه‌ممه 2 ی ته‌موز له شـاری هه‌ولێر هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند.
عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ سه‌رۆکی فیدراسیۆنه‌که له به‌شی تایبه‌ت به تۆپـبارانه‌کانی ئێران گوتی ئیدانه‌ی تۆپـبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ین و داواش له حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین هه‌ڵوێسـتێـکی توند بنوێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاراسـتنی سـنووره‌کان له ئه‌سـتۆی حکومه‌تی عێراقدایه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌که تۆپـخانه‌کانی ئێران ده‌سـتیان کردووه‌ته‌وه به تۆپـبارانی ناوچه سـنووریـیه‌کان به بیانووی بوونی چه‌کدارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پـژاک له‌و ناوچانه‌دا.