Accessibility links

دوو برا لە ئەنجامی گواستنەوەی پارچەیەک لە جگەری یەکێـکیان بۆ ئەوی دیکەیان هەردووکیان گیانیان لەدەست دەدەن


دوو برا لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک لە پاش دوو نەشتەرگەری بۆ گواستنەوەی پارچەیەک لە جگەری یەکێـکیان بۆ ئەوی دیکەیان، هەردووکیان بە دوای یەک گیانیان لەدەسـتدا.

یەک لەو دوو برایە کۆئەندامی جگەری کێشەی هەبووە و پـزیشکەکان لەگەڵ ئەوەدا بوون پارچەیەک لە جگەری کەسێـکی دیکەی پێ بەخشرێت تاوەکو لە بری جگەری خۆی کاربکات.

براکەشی ئامادەیی دەربڕی ژیانی براکەی ڕزگاربکات و پارچەیەک لە جگەری خۆی بداتێ، بەڵام لە پاش تەواوبوونی هەردوو نەشتەرگەریـیەکە هەردوو براکە گیانیان لەدەست دا.

سەلام باڵایی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دهۆک ڕاپـۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:05 0:00

XS
SM
MD
LG