Accessibility links

هێرشی هێزی ئاسایشی ئێران بۆ سه‌ر کرێکارانی کورد له‌ گونده‌کانی "ئاغ ده‌ڕه‌"


کرێکارانی کانگای زێری ئاغ ده‌ڕه‌

خانمه‌کان که له ڕیزی پێشه‌وه‌ بوون و هه‌وڵیان دا به‌ر به تۆندوتیژی بگرن که‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و بریندار بوون.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیلنا، له ده‌ره‌نجامی پێکدادانێکدا که ڕۆژی پینجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گۆندی "ئاغ ده‌ره‌"ی شاری تیکاب له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ئێران له‌ نێوان خه‌ڵکی ئه‌و گۆنده و پۆلیسی ئێران ڕوویدا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک بریندار بوون و کۆمه‌ڵێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته که دوو ڕۆژ دوای ڕوودانه‌که بڵاو بوه‌ته‌وه خه‌ڵکی ئه‌م گۆنده بۆ نیشاندانی ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به بێکاری کۆبوونه‌‌ته‌وه به‌ڵام دوای چوون به‌ره‌و کانیاوی زێڕی "ئاغ ده‌ره" بۆ داواکردنی کار له‌وێ هێرشکراوه‌ته سه‌ریان و 13 که‌سیان لێ بریندار بوون.

وێنه‌ی خۆپێشانده‌رێکی کورد- تکاب
وێنه‌ی خۆپێشانده‌رێکی کورد- تکاب

یه‌ک له‌وانه‌ی له خوپیشاندانه‌کاندا ئاماده بوه به ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیلنای گوتوه هێزی پۆلیس داوای لێکردوون بڵاوه بکه‌ن و کاتێک ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌م داواکاریه قبوڵ بکه‌ن، هێرش کراوه‌ته سه‌ریان و به تایبه‌ت خانمه‌کان که له ڕیزی پێشه‌وه‌ بوون و هه‌وڵیان داوه به‌ر به تۆندوتیژی بگرن که‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و بریندار بوون.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی که‌سێکی خه‌ڵکی گونده‌کانی "ئاغ ده‌ڕه‌" که‌ ئاژانسی په‌یامنێری موکریان قسه‌ی له‌ گه‌ڵ کردووه‌، "ئه‌و کانگایه‌ له‌ کێلگه‌ و مزرای گونده‌کانی ئێمه‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌. زۆربه‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌ ئه‌و کانگایه‌دا کار ده‌که‌ن کورد نین. ته‌نیا چه‌ند که‌س له‌ خه‌ڵکی گونده‌کان نه‌بێت که‌ ئه‌وانیش به‌ شێوه‌ی کونتراتی وه‌رزی کاریان پێده‌سپێرن."

XS
SM
MD
LG