Accessibility links

خالید مۆحه‌ممه‌دزاده: خه‌می سه‌ره‌کی چالاک و حیزبی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی دەبێت ڕۆژهه‌ڵات بێت نەک باشور

  • شاهێد عەلەوی

ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی کوردستان پرسیارێکی زۆری درووست کردوه. یه‌ک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌مه‌یه که ئه‌وه‌ی که ڕوویدا، چ وه‌ک ده‌ره‌نجامی رێکه‌وتن ببینرێت و چ وه‌ک پاشه‌کشه و خه‌یانه‌تی لایه‌نێک، بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین و یان به وردی چاودێری ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌کەن چاوه‌ڕوان کراوو بوو یان سه‌رسوڕهێنه‌رە؟

داواکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی له هه‌رێمی کوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و به بیانوی په‌یڕەوکردن و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوری عێراقی هه‌ر ڕۆژ به‌شێکی‌تر له ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سنوردار ده‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه که باسی جێبه‌جێ کردنی ماده 140 ناکرێت. ده‌ست له کار کێشانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان، ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی کۆتایی هێنان به داواکاریه‌کان و بیانوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ له هه‌رێمی کوردستان؟

هێرشی حه‌شدی شه‌عبی که 60 له 100ی گرووپه پێکهێنه‌ره‌کانی خۆیان به سه‌ربازی خامنه‌ی ده‌زانن و به گشتی له ژێر کۆنتڕۆڵ و فەرمانی قاسم سۆلێمانی دان و سۆپای عێراقی چ کاریگه‌ریێه‌کی له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی و هه‌روه‌ها حێزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت؟

ئایا ئه‌م ڕووداوانه و ده‌ره‌نجامه‌کانی له کۆتایی خۆیدا ده‌توانێت ببێته هۆی تۆندتر بوونی گۆشاره‌کان له سه‌ر چالاکی و ئاماده بوونی حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان؟ بەو پێیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به کرده‌وه نوێنه‌رایه‌تی سۆپای ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ئایا ئەم ڕەوشە به مانای ئه‌وه ده‌بێت که مه‌ترسیه‌کان له سه‌ر حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بنکه له هه‌رێمی کوردستان زیاتر له جاران ده‌بێت؟

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێز خالید مۆحه‌ممه‌دزاده، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی سۆلێمانیەمان کردوه.

XS
SM
MD
LG